خەسرەو گورون
110
لەدرێژەی ئەو زنجیرە باسانەمدا كە بۆ یارییەكانی تیپی یانەی سلێمانی تەرخانمكردوون لە خولی پلە دووی یانەكانی عیراق وەرزی 1990-1991 - دا، باسی سێ یاریی یانەی سلێمانیم كردووە كە ئەم سێ یارییە بوون:
*یەكەم یارییمان رۆژی 9/11/1990 بەرامبەر تیپی یانەی برایەتی بوو، یارییەكە لە هەولێر كردمان و بەگۆڵێكی بێ بەرامبەر ئەو یارییەمان بردەوە.
*دووەم یارییمان رۆژی 16/11/1990 لەگەڵ تیپی یانەی 1 ی حوزەیران بوو، ئەم یارییەشمان لە یاریگای سلێمانی كردو یارییەكەشمان 2-0 لەو تیپەش بردەوە.
سێیەم یارییشمان لەگەڵ تیپی یانەی موسڵ بوو كەرۆژی 30/11/1990 لە یاریگای موسڵ كردمان و لەم یارییەشدا 1-1 یەكسان بووین.
وا لەم بەشەی باسەكانمدا دەچمە سەر باسی چوارەم یارییمان لەم خولەدا كە رۆژی 6/12/1990 لە یاریگای سلێمانی (مەلعەبەكەی ئەوسا) كردمان و یارییەكەشمان لەگەل تیپی یانەی سەورەی شاری كەركوك بوو.
لەبەر ئەوەی ئەنجامی سێ یاریی رابردوومان لەم خولەدا زۆرباش بوون، یارییەكە ئەمادەبوویەكی زۆر بۆ هاندانی یانەی سلێمانی هاتبوون
لەبەر ئەوەی ئەنجامی سێ یاریی رابردوومان لەم خولەدا زۆرباش بوون، یارییەكە ئەمادەبوویەكی زۆر بۆ هاندانی یانەی سلێمانی هاتبوون،جەلالی سەعاتچی هاندەری وەرزشیی بۆ ئەو ئەنجامە باشانەی تیپەكەش بەڕی 500 دیناری سویسری ئەوكات، خەڵاتی كردبووین، تیمێكی ناوبژیوانی لەشاری موسڵەوە هاتبوون بۆ بەڕێوەبردنی یارییەكە، ئێمە بەدرێسی سپی و سەورەی كەركوكیش بە درێسی سوورەوە یارییان دەكرد.
لەم یارییەشدا بەهۆی ئەو هاندانە باشەی هاندەرانی تیپەكەمانەوە، توانیمان 1-0 لە تیپی سەورە ببەینەوە، گۆڵی بردنەوەكەشمان خۆم (خەسرەو گورون) بە پەنالتی لە دەقیقەی 16 ی یارییەكەدا كردمان و دوو خاڵی تریشمان خستە سەر كۆی خاڵەكانی پێشوومان و بوین بە خاوەنی 7 خاڵ لە سێ بردنەوەو یەك یەكسان بوون، چونكە ئەوكات بردنەوە 2 خاڵ و یەكسان بوون 1 خاڵ بوو.
مامۆستا ئازاد وەهاب بەڕێوەبەری تیپ و عومەر خەتاب و حەمە بچكۆلیش راهێنەرانی ئێمە بوون، بەپلانی 4-42 یارییمان كردو پێكهاتەی سەرەكی تیپەكەشمان بۆ ئەم یارییە بەمشێوەیە بوو:
*گۆڵپارێز: رەفیق عەلی.
*بەرگری: خەسرەو گورون-كاپتنی تیپ،، هادی كەریم، نەوزاد مستەفا، ئامانجی سەید برایم.
*ناوەند: محەمەد عەبدوڵڵا –حەمەی هەڵەبجە، ئاسۆ قەلە، ئالان قادر، ئومێدی شێخ حسێن.
*هێرشبەر: حەمەی كەریم و بەختیار رەشید.
هەردوو راهێنەریش ئەم گۆڕانكارییانەیان كرد:
* جەغفەر تۆفیق بۆ شوێنی حەمەی هەڵەبجە.
* ئالان محەمەد بۆ شوێنی هادی.
ئەم یاریزانانەش یەدەك بوون:سابیری سەلامی مەلا سابیر، رزگار عەلی-گۆڵچی، كاژاو كەمال، ئارام عەبدولكەریم-گۆڵچی، داخل جەبار، یاسین، تەنیا حەسەن تەنیا، شەهید هەرسین رەسوڵ.
بەم یارییە كۆتاییمان بە یارییكانی قۆناغی یەكەمی یارییەكان هێناو بە كۆ كردنەوەی 7 خاڵ یەكەم و پێشەنگی گروپەكەمان بووین.