بەم نزیكانە خولی پلەدووی یانەكانی عیراق دەستپێدەكات كە چەند یانەیەكی كوردستان بەشداریی تیادادەكەن و یارییەكانیش بڕیار وایە رۆژی 6/4/2024 دەستپێبكەن.
راهێنەری قەڵادزێ دیارییكرا
تیپی یانەی قەڵادزێ ئەمساڵ لە خولی پلە دووی یانەكانی عیراقدا بەشداریی دەكات، راگەیاندنی یانەكە ئەوەشیان بڵاو كردتەوە كە دەستەی بەڕێوەبری یانەكە تیمێكی راهێنەری بۆ تیپەكە دیارییكردووە كە بریتین لە هەریەكە لە مەلا كەریم راهێنەر و ئەحەمەد كەمالیش بۆ یاریدەدەریی دەستنیشان كراوە.
خولی پلە دووی یانەكانی عیراقیش 37 یانەی سەرتاسەری عیراق بەشداریی تیادادەكەن، بەسەر 9 گروپدا دابەشكراون، یانەی قەڵادزێ لە گروپی سێیەمی یانە بەشدارەكاندایەو ئەم یانانەی تری لەگەڵدایە:
*گروپی سێیەم:قەڵادزێ-سلێمانی، توز-كەركوك، مەحمودییە-بەغدا، ئەبو ریشە-ئەنبار.
خاك و بابان لە یەك گروپدان
هەر لەم خولەی یانەكانی عیراقدا، دوو یانەی تری كوردستان جگەلە یانەی قەڵادزێ، بەشداریی دەكەن ئەوانیش یانەكانی خاك لە كەركوك، بابان لە سلێمانی.
هەردوو ئەم تیپەش لە ئەنجامی قورعەدا كەتوونەتە گروپی دووەمی یانە بەشدارەكان بەمشێوەیە:
گروپی دووەم:ئالیاتی شورتە-بەغدا، بابان-سلێمانی، خاك-كەركوك، نەسر-رومادی.