یەکەم نازناوی تاکە کەسی بۆ کەین

12:11 - 2024-06-04
وەرزش
181 جار خوێندراوەتەوە

هاری کەین- ی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و هێرشبەری یانەی بایرن مونشنی ئەڵمانیا، تەمەنی 30ساڵە،لە یەكەم وەرزی یارییکردنیدا لەگەڵ یانە باڤارییەکە، توانی خەڵاتی پێڵاوی زێڕینی گۆڵكاری ئەوروپا بەدەستبهێنێت.
ئەم یاریزانە ئینگلیزییە چەندین ساڵە بە هیچ نازناوێکی ئەوتۆ شاد نەبووە، لەگەڵ یانەکانی پێشوویدا بەتایبەتی تۆتنهام، هەمیشە بێ بەشبووە لە خەڵاتی تاکە کەسی و تەنانەت تیپیش،  بەڵام وا ئەمساڵ توانی پێش ئەستێرە بە ناوبانگەكانی یانەكانی تری ئەوروپا بکەوێت، لەوانە مباپی و هالاند و ڤینیسیۆس جونیۆر و لیڤاندۆڤسکی و چەندانی تر.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ- ی ئیسپانی لەم ژمارانەی دوایی خۆیدا، راپۆرتێکی بڵاوكردۆتەوە و تیایدا باسی ئەوەدەکات كە هاری كەین لە یەكەم وەرزی یارییکردنیدا لە یانەی بایرن مونشن، توانی خەڵاتی پێڵاوی زیرێنی گۆڵكەرانی ئەوروپا بباتەوە بە كۆکردنەوەی (72) خاڵ، ئەویش بە تۆماركردنی 36 گۆڵ لە بۆندسلیگادا و لەگەڵ بایرن منشن، هەرچەندە یانە نوێیەكەی نەیتوانی ئەم وەرزە هیچ نازناوێك بباتەوە.
جگە لەوەش کەین توانی پێش هێرشبەری یانەی شوتگارتی ئەڵمانی (سیرهۆ گیراسی) تەمەن (28) ساڵیش بکەوێت كە ئەم بە كۆكردنەوەی (56) خاڵ و بە تۆماركردنی (28)گۆڵ لە پلەی دووەمدا وەستاوە، كیلیان مباپێی فەرەنسا و هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمانیش لە پلەی سێیەمدا وەستا بە كۆكۆدنەوەی (54) خاڵ بە تۆماركردنی (27) گۆڵ، لە خوارەوە یەكەم تا شەشەمی ریزبەندی گۆڵكارانی خولەکانی وڵاتانی ئەوروپا بڵاو دەکەینەوە، پێنجەم و شەشەم هەمان گۆڵ و هەمان خاڵیان بەدەستهێناوە لە ریزبەندییەكەدا، بەڵام لە پۆلێنی خولەكانی ئەوروپادا لالیگای ئیسپانیا لە پێش سیریا ئەی ئیتالیاوەیە: 
* هاری كەین (36) گۆڵ،(72) خاڵ- بایرن مونشن.
*سیرهۆ گیراسی (28) گۆڵ، (56) خاڵ- شتوتگارت.
* كیلیان مباپێ‌ (27)گۆڵ، (54) خاڵ-پاریس سان جێرمان.
*ئیرلینگ هاڵاند (27) گۆڵ، (54)خاڵ- مان سیتی.
* ئارتیم دۆڤبیك (24) گۆڵ،(48) خاڵ- جیرۆنا.
* لاوتارۆ مارتینێز (24) گۆڵ،(48) خاڵ- ئینتەر میلان.
عەلی کەریم

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان