كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی نەسری سعودی دەیەوێت ئەستێرەیەكی یانەی ریاڵ مەدرید بەوە قایل بكات وەرزی ئایندە بێتە یانەی نەسر.
ئەوەتا رۆژنامەی ماركا بڵاویكردۆتەوە كە كریستیانۆ رۆناڵدۆ پەیوەندیی بە ناچۆی بەرگریكاری یانەی ریاڵ مەدریدەوە كردووە ئەگەر بۆندەكەی لەگەڵ ریاڵ نوێ ناكاتەوە با وەرزی ئایندە پەیوەندی بە یانەی نەسرەوە بكات.
هەمان ئەو رۆژنامەیە ئەوەشی باسكردووە كە كریستیانۆ رۆناڵدۆ دەیەوێت زۆرترین ئەو ئەستێرانەی پێشوو كەلە یانەی ریاڵ مەدرید پێكەوە یارییان كردووە، قایل بكات بچنە یانەی نەسر و نەچنە هیچ یانەیەكی تر، لەم چوار چێوەیەشدا باسی ئەوەش دەكرێت كە قسەی لەگەڵ كاسمیرۆش كردووە بۆ هەمان مەبەست.