فلاشی ئابووری

كێشەی هاتوچۆی كەشتییەكان لە قازانجی مێرسكە

10:23 - 2024-06-05
ئابووری
146 جار خوێندراوەتەوە

گروپی (مێرسك)ی دانیماركی تایبەت بە بواری گواستنەوەی بازرگانی پێشبینی كرد ئەم ساڵ داهاتێكی زەبەلاحی دەست بكەوێت، ئەویش بەهۆی دروستبوونی كێشە بۆ هاتوچۆی كەشتییە بازرگانییەكان لە دەریای سووردا.
كێشەی هاتوچۆی دەریایی لە دەریای سوورەوە، بەهۆی هێرشی یاخبووەكانی یەمەنەوە دروستبووە كە چەند مانگێكە هەر كەشتییەك ببینن بە موشەك یان درۆن هێرش دەكەنە سەری، كەشتییەكانیش بە ناچاری رێگای گواستنەوەی دوورتر دەگرنەبەر و ئەوەش بە قازانجی گروپی (مێرسك) تەواو دەبێت.
سكای نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان