(جانتا شینەکە)

01:26 - 2024-06-06
ئەدەب و هونەر
231 جار خوێندراوەتەوە

ئەمین محەمەد


زەند جانتایەکی شینی کاڵی هەبوو،پێداویستییەکانی خۆی تێکردبوو،بۆهەرشوێنێک  بڕۆشتایە،دەیکردە شانی و لەگەڵ خۆی دەیبرد،جانتاکە زۆر رووخۆش وزیرەک بوو،هەرکەسێکی ببینیایە خێرا دەبوو بە هاوڕێی، جانتا شینەکە شارەزای هەموو شارەکە بوو، زەند هەرشوێنێکی نەزانیایە جانتاکە دەستی دەگرت ودەیبرد بۆ ئەو جێگایە، کە سواری پاس دەبوون،جانتاکە لەسەرکورسی دادەنیشت و پارەی دەدا،ئەگەر کەسێکی پیر یان نەخۆش،بهاتایە و جێگا نەبووایە،لەسەرکورسییەکەی خۆی دایدەنا،جانتاکە بەیانیان زوو لەخەو هەڵدەستا،جلەکانی دەگۆڕی وگوڵەکانی ناوئینجانەکانی ئاودەدا،گوێی لەجریوەی باڵندەکان دەگرت و خواردنی پێدەدان،جانتا شینەکە لە سەمونخانەکە سەمونی دەکڕی ولە مارکێتەکەی نزیک ماڵی خۆیان ماست وپەنیری دەهێنا ولەگەڵ زەند بەیەکەوە دەیانخوارد،جانتا شینەکە زۆرهۆگری خوێندنەوە بوو،کتێب وگۆڤاری دەکڕی ودەیخوێندنەوە،ئێواران بەپێی پێویست سەیری تەلەفزیۆنی دەکرد ولەگەڵ زەند یارییان دەکرد،ڕۆژێک لەکاتی یاریی کردندا،زنجیرەکەی تێکچو،جانتاکە زۆرغەمباربوو،زەند پێی وت: خەمت نەبێت بەیانی دەچین بۆلای وەستا،زنجیرەکەت چاک دەکەینەوە،منیش هەرکاتێک نەخۆشبم یان کێشەی تەندروستیم هەبێت، دەچم بۆلای پزیشک،پاشان چاک دەبمەوە،جانتا شینەکە بەپێکەنینەوە وتی: خۆم دوکانی وەستاکە دەزانم، زۆرباشە بەیەکەوە دەچین، وەستاکە بە جانتا شینەکەی وت: من دەزانم تۆلە دەرزی ناترسیت وایە؟
جانتاکە وتی :بەڵێ وایە من لە دەرزی ناترسم ،گرنگ ئەوەیە زوو چاکببمەوە،پاشان زەند وجانتا شینەکە لە بازاڕ پیتزایان خوارد و دووگۆڤاریان کڕی و گەڕانەوە بۆ ماڵەوە،جانتاکە ئێواران سەرنجی ئەستێرەکانی دەدا و سەرەتا کە دەردەکەوتن،یەک یەک دەیژماردن، بەڵام کەزۆردەبوون، لێی تێک دەچو، جانتاکە بەمانگی وت : من دەزانم تۆدایکی ئەستێرەکانیت ،بەڵام ئەستێرەکان بە رۆژلەکوێن بۆدەرناکەون؟
ئەی ئێوە بەشەوان ناخەون؟
مانگ بە جانتا شینەکەی وت: ئەستێرەکان بە رۆژ دەخەون، بەشەوان دەردەکەون وبۆخۆیان یاریی دەکەن،جانتا شینەکە وتی: ئەی ئێوە بۆ نایەن بۆماڵی ئێمە بەیەکەوە یاریی بکەین؟
مانگ وتی: تۆدەتوانیت بێیت بۆماڵی ئەستێرەکان وبۆخۆتان لەئاسمان یاریی بکەن، دەزانی چۆن؟ جانتا شینەکە وتی: دەی پێم بڵێ چۆن دەتوانم بچم بۆلای ئەستێرەکان و ببم بەهاوڕێیان، مانک پێی وت: تۆ ئێستا بڕۆبخەوە، شەو دووئەستێرە دەنێرم، دەستت دەگرن وبەرزت دەکەنەوە،خۆم یارمەتیتان دەدەم،تادەگەنە ماڵی ئەستێرەکان، ئێستا جانتا شینەکە لەئاسمانە، بووە بەئەستێرەیەکی پرشنگدار،بەشەوان پرشنگێکی خۆی دەنێرێ لەپەنجەرەکەوە دەچێتە ژوورەکەی زەند و بۆخۆیان یاریی دەکەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان