لە زۆر وڵاتی جیهان، گەنم خۆراكی سەرەكییە

10:01 - 2024-06-09
ئابووری
190 جار خوێندراوەتەوە
گەنم هەزاران ساڵە لەسەر خوانی مرۆڤ ئامادەیە

ل: ئابووری
گەنم ئەو بەرهەمە كشتوكاڵییەیە كە راستەوخۆ پەیوەندیی بە ئاسایشی خۆراكەوە هەیە و رێژەی بەرهەمهێنانیشی لەسەر ئاستی جیهان لە زۆربەی بەرهەمە كشتوكاڵییەكانی دیكە زیاترە، لەبەر ئەوەی گەنم سەرچاوەی سەرەكی كاربۆهایدراتە بۆ ژمارەیەكی زۆر لە دانیشتوانی سەر زەوی، ساڵی 2022 ئاستی بەكارهێنانی گەنم گەیشتە ئەوەی هەموو جیهان بە بەهای 153.2 ملیار دۆلار گەنمی بەكارهێنا، هەڵبەت لەگەڵ زۆربوونی ژمارەی دانیشتواندا بڕی بەكارهێنانیش زیاد دەكات.
شێوازی بەكارهێنانی گەنم لەو وڵاتانەدا كە گەورەترین بەكاربەری گەنمن، زۆر گرنگە بۆ تێگەیشتن لە هۆكاری زیابوونی خواست لەسەر ئەم دانەوێڵەیە و هۆكاری زیادبوونی بەكارهێنانیشی پەیوەندیی بە كەلتوور و نەریت و رووناكبیریی گەلانەوە هەیە.
میسر لە پلەی یەكەمدایە
20 وڵات لەسەر ئاستی جیهان زۆرترین گەنم بەكار دەهێنن، بە پێی راپۆرتێكی وەزارەتی كشتوكاڵی ئەمریكا، میسر گەورەترین بەكاربەری گەنمە لەسەر ئاستی جیهان و ساڵانە بڕی 20.60 ملیۆن تۆن گەنم بەكار دەهێنێت، دوای ئەویش توركیا بە پلەی دووەم دێت كە ساڵانە 20.4 ملیۆن تۆن گەنم بەكار دەهێنێت، ئێرانیش ساڵانە 17.80 ملیۆن تۆن گەنم بەكار دەهێنێت و بەوەش دەبێتە پلەی سێیەم و بەریتانیا لە پلەی چوارەمدا ساڵانە 15.80 ملۆن تۆن گەنم بەكار دەهێنێت، بەرازیل 11.70 ملیۆن تۆن و دوای ئەویش جەزائیر دێت كە 11.37 ملۆن تۆن گەنم بەكار دەهێنێت. 
ئیندۆنیسیا، مەراكیش، كەنەدا، ئۆكرانیا، ئۆزبەكستان، ئوسترالیا، مەكسیك و ئەسیوپیاش لە ریزی ئەو وڵاتانەن كە ساڵانە زۆرترین گەنم بەكار دەهێنن. 
سەرچاوە: سایتی ئەلبەلەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان