كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و یاریزانی یانه‌ی نه‌سری سعودی له جامی وڵاتانی ئه‌وروپادا كه به‌م نزیكانه ده‌ستپێده‌كات، ده‌یه‌وێت ریكۆرده‌كه‌ی باشتر بكات.
ئه‌م ئه‌ستێره جیهانییه‌ی یانه‌ی نه‌سر و هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال به‌رله‌وه‌ی به‌شداریی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه بكات، یه‌كه‌مین یاریزانی ئه‌وروپایه كه‌له زۆرترین یارییه‌كانیدا جامی وڵاتانی ئه‌وروپادا به‌شداریی كردبێت و له 25 یاریی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌دا به‌شداریی كردووه، ئه‌م ریكۆرده‌ش به ناوی ئه‌م یاریزانه‌وه‌یه و به‌به‌شداریی كردنیشی له‌م پاڵه‌وانێتییه‌دا ریكۆرده‌كه‌ی خۆی زۆر زیاتر ده‌كات.
له‌م رووه‌وه جگه له كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ته‌نیا دوو یاریزان توانیوانه 19 یاری بكه‌ن و پله‌ی دووه‌می بگرن ئه‌وانیش (مۆتینهۆ و پیپی)یه له پورتوگال و هه‌ریه‌كه‌یان 19 یارییان كردووه، باستیان شڤانشتایگه‌ری ئه‌ڵمانیش سێیه‌مه به 18 یاریی و لیۆناردۆ بۆنۆچی و بۆفۆنی گۆڵپارێز كه هه‌ردووكیان ئیتاڵین چواره‌من به 17 یاریی.