زەینەب یوسفی، خاوەنی یەکەم رۆمانی پۆست مۆدێرنە لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا

11:35 - 2024-06-12
کەلتور
230 جار خوێندراوەتەوە

زەینەب یوسفی ساڵی 1965 لە رۆژهەڵاتی كوردستان و لە شاری سنە لەدایكبووە. یەكێكە لە دەنگە جیدی و دیارەكانی ئەدەبی كوردی لە رۆژهەڵاتی كوردستان و بە تایبەت لەناو نووسەرە ژنەكاندا، وەك نووسەرێكی خاوەن ئەزموون دەناسرێت.
لە 1990ەوە دەستی كردووە بە نووسین و سەرەتا بە زمانی فارسی نووسیویەتی. ساڵی 1999 چیرۆكێكی بە ناوی (افعی خیال)(ئەژدەهای خەیاڵ)  لە كۆمەڵە چیرۆكێك بە ناوی ( بیست چیرۆك لە بیست ژنە نووسەری ئێرانی) چاپ و بڵاو كراوەتەوە، ئەو كتێبە بە هەوڵی مەنسوورە شەریفزادە و پووران فەڕوخزاد ئامادە كرابوو.
لە كۆتاییەكانی 1990 روو دەكاتە نووسین بە زمانی كوردی و ساڵی 1998 یەكەم بەرهەمی بە زمانی كوردی بڵاو دەكاتەوە كە كورتە رۆمانێكە بە ناوی (تامەزرۆی لەیلێ)، یوسفی ئەم كورتە رۆمانە بە یەكەم رۆمانی پۆست مۆدێرن لە رۆژهەڵاتی كوردستان ناو دەبات.

 

 بەشێك لە شیعرەكانی كراون بە ئینگلیزی و سویدی و عەرەبی و فارسی                        

 

زەینەب یوسفی هەنووكە لە شاری سنە دەژی و بڕوانامەی ماستەری كۆمەڵناسی هەیە و یەكێكە لەو كەسانەی سەرەڕای هەموو كێشەكانی بەردەم نووسین، بەردەوامە لە كاركردن و بەرهەمەكانی ئەمانەی خوارەوەن.
1- كورتە رۆمانی(تامەزرۆی لەیلێ)سنە،چاپەمەنی كوردستان1998.
2-  كورتە رۆمان و كۆمەڵە چیرۆكێك پێكەوە،(شەدەی سەرگەردان) و(ئەیر وئەڤین وئەژدەها) یەكەمین چاپ هەولێر، دەزگای ئاراس 2003، دووهەمین چاپ سنە،دەزگای پەرتەوی بەیان 2004، ئەم كتێبە تا ئێستا چەند جار لە لایەن دەزگای ئاراسەوە چاپ و بڵاو كراوەتەوە
3-  كتێبی سناریۆ، (چرای ترافیك)، سنە،دەزگای پەرتەوی بەیان2004.
4- رۆمانی(سێبەرەكانی میرا)، سلێمانی، ناوەندی چاپ و بڵاوكردنەوەی سلێمانی، 2005.
5- بەرهەمهێنانی كورتە فیلمی 28 خولەكی (كایە) تایبەت بە منداڵان2006.
6-  كۆمەڵە چیرۆكی(لە بازنەی تەقەدوسدا) سلێمانی ،دەزگای هەنار2008.
7- كۆشیعری (لەم نزیكیەدا)، هەولێر، دەزگای ئاراس،2012.
8- رۆمانی (دەبێ ئاگام لە خۆم بێت)، هەولێر، دەزگای ئاراس2012.
9- رۆمانی (ژنانی بێ پیاو) كە وەرگێڕانی رۆمانی (مردان بدون زنان)ە لە نووسەری بە ناوبانگی فارس زمان (شەهرنووش پارسی پوور) سلێمانی، دەزگای جەمال عیرفان 2016.
10- كۆمەڵەچیرۆكی(سنە لە شووقەی 89دا)، هەولێر دەزگای ماڵی كتێب .2021
نووسین و چاپی سەدان بابەتی ئەدەبی وفیكری لە گۆڤارە ئەدەبییەكانی باشوور، براوەی خەڵاتی چیرۆك لە فێستیڤاڵی گەڵاوێژ ساڵی  .2003
 بەشێك لە شیعرەكانی كراون بە ئینگلیزی و سویدی و عەرەبی و فارسی.                                                                       

بابەتە پەیوەندیدارەکان