فلاشی ئابووری

پێشبینی دەكرێت هەناردەی ئۆتۆمبێلی كۆری بەرزبێتەوە

11:30 - 2024-06-24
ئابووری
136 جار خوێندراوەتەوە

راپۆرتێكی رەسمی سەندیكای (كاما)ی تایبەت بە ئۆتۆمبێلی كۆری پێشبینی كرد لە ساڵی 2024دا هەناردەی ئۆتۆمبێلی كۆریای باشوور بەرز بێتەوە بۆ ئاستێكی پێوانەیی.
راپۆرتەكە ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هۆكاری بەرزبوونەوەی هەناردەی ئۆتۆمبێلی كۆری دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە ئۆتۆمبێلی كۆری، لە جۆری هاوڕێی ژینگە و ئۆتۆمبێلە وەرزشییەكانی خواستێكی زۆریان لەسەرە. راپۆرتەكە پێشبینی دەکات كە ئەم ساڵ هەناردەی ئۆتۆمبێلی كۆری بە رێژەی %5.4 بەرز بێتەوە.
سكای نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان