سەرۆك كۆمار: پەلەكردن لە هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران

10:25 - 2024-06-27
عیراق
181 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆك كۆمار، تەئكیدی لە گرنگی چالاككردنی دیالۆگی نێوان لایەنەكانی ناو ئەنجومەنی نوێنەران و پەلەكردن لە هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی ئەنجومەنەكە، كردەوە.
دوێنێ د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار لە بەغدا بەجیا پێشوازیكرد لە (هانس ساندی باڵیۆزی شانشینی هۆڵەندا لە عیراق)، (ئەندازیار عەون زیاب عەبدوڵڵا وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عیراق)، (ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران كە پێكهاتبوو لە عارف حەمامی، حسێن ئەلبەتات و جاسم محەمەد یوسف).
لە دیدارەكاندا، سەرۆك كۆمار ئاماژەی بە پەرۆشیی عیراق كرد بۆ بەردەوامبوون و پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لەگەڵ وڵاتاندا، هەروەها تەئكیدی لە پێویستیی پاراستنی ئاوی دەریاچە و زۆنگاوەكان كردەوە، نوێكردنەوە و نۆژەنكردنەوەی  بەنداوەكانی ئێستا و دروستكردنی بەنداوی نوێش بە تایبەتمەندییە تازە نێودەوڵەتییەكان و گرتنەبەری شێوازی مۆدێرنی ئاودێری، بە گرنگ زانرا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان