سەرۆك كۆمار لە كۆنفرانسی دیداری رۆشنبیریی عەرەبی-كوردی:

ئەوەی ئێمە یەكدەخات گەورەترە لەوەی دابەشمان دەكات

09:52 - 2024-06-30
عیراق
123 جار خوێندراوەتەوە
كۆنفرانسی دیداری رۆشنبیریی عەرەبی-كوردی

 دوێنێ، بە چاودێری د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار، كۆنفرانسی (دیداری رۆشنبیریی عەرەبی-كوردی) لە بەغدا دەستیپێكرد، كە لەلایەن سەنتەری رۆشنبیریی عەرەبی-كوردی رێكخراوە و خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەكەم و ژمارەیەكی زۆر لە لێپرسراوان و ئەدیب و نووسەر و هونەرمەندانی شارە جیاوازەكانی عیراق و وڵاتانی دۆست ئامادەیبوون.
لە كۆنفرانسەكەدا، سەرۆك كۆمار وتەیەكی پێشكەشكرد و رایگەیاند: سەنتەری رۆشنبیریی عەرەبی-كوردی، بەشێوەیەكی سەرەكیی گرنگی دەدات بە كاركردن لەسەر پەرەپێدانی خاڵە هاوبەشە كەلتوورییەكان، بەشێوەیەك كە خزمەت بە پێكەوەژیانی ئەرێنی بكات، وتیشی: ئەوەی ئێمە یەكدەخات، مەزنتر و گەورەترە لەوەی دابەشمان دەكات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان