نۆڤلێت حه‌بیبه‌ له‌ كتێبێكدا

11:05 - 2024-07-01
کەلتور
195 جار خوێندراوەتەوە

كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی كورد-مه‌ڵبه‌ندی گشتی سلێمانی، به‌ هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی به‌شی چالاكی وێژه‌، مه‌راسیمێك بۆ ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی (نۆڤلێت حه‌بیبه‌) له‌ نووسینی نووسه‌ر و شانۆكار (نهاد جامی) رێكده‌خات، كتێبه‌كه‌ له‌لایه‌ن (شێرزاد حه‌سه‌ن و دیمه‌ن عه‌بدوڵڵا)وە رانان و خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت.
سه‌عات: 4:30ی پاشنیوه‌ڕۆ
رۆژ: دووشه‌ممه‌ 1/7/2024
شوێن: هۆڵی خاك

بابەتە پەیوەندیدارەکان