سەرۆك كۆمار: زاڵبوون بەسەر ناكۆكییەكاندا

12:13 - 2024-07-01
عیراق
187 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لە رۆڵی گرنگ و كاریگەری رۆشنبیری لە بنیاتنانی پردی هاریكاری و مەعریفی لەنێوان گەلانی ناوچەكەدا و زاڵبوون بەسەر ناكۆكییەكاندا.
دوێنێ، د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار لە بەغدا بەجیا پێشوازیكرد لە خاتوو مریەم سادق ئەلمەهدی وەزیری پێشوی دەرەوەی سودان، د.محەمەد ئەلحۆرانی سەرۆكی یەكێتیی نوسەرانی عەرەب لە دیمەشق.
لەدیدارەكاندا، دەرئەنجامەكانی كۆنفرانسی سەنتەری رۆشنبیریی عەرەبی-كوردی و كاریگەرییەكانی لەسەر واقیعی كەلتووری لە وڵاتدا تاوتوێكران، كە لەژێر دروشمی (دیداری رۆشنبیریی عەرەبی-كوردی) بە چاودێریی سەرۆك كۆمار لە بەغدا بەڕێوەچوو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان