دوێنێ، مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە بەغدا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق، كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا، بارودۆخی سیاسیی عیراق و پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عیراقی فیدراڵ تاوتوێكران و جەخت لە تێپەڕاندنی كێشەكان و پابەندبوون بە دەستوور و پاراستنی سەقامگیری و ئاسایش و سەروەریی عیراق و هەماهەنگی و دیالۆگی نێوان لایەنەكان، كرایەوە.
هەردوێنێ، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ فایەق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق، كۆبووەوە.
لە دیدارێكدا، گفتوگۆكرا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عیراق و پەیوەندیی نێوان لایەنەكان و دواپێشهاتەكان.