ئه‌ڤین خه‌لیل (لێپرسراوی به‌شی منداڵانی نه‌باكامی 1) به كوردستانی نوێ -ی وت: به‌شی (خدج) واتا (به‌شی منداڵانی نه‌باكام) تایبه‌ته به چاره‌سه‌ری منداڵانی تازه له دایكبوو، ئه‌م به‌شه 24 سه‌عات به به‌رده‌وامی كارده‌كه‌ن له‌م به‌شه‌دا به شێوەیەكی ورد و چڕ چاره‌سه‌ری نه‌خۆش ده‌كرێت، منداڵ له ته‌مه‌نی سفر تا 30 رۆژ له (خدج) وه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام ئه‌و منداڵانه‌ی پێش وه‌خته له دایك ده‌بن تا كاتی ته‌واوبوونی ته‌مه‌نی یاسایی خۆیان و كێشیان له (3) كیلۆ زیاتر نه‌بێت له (خدج) وه‌رده‌گیرێت.
كام نه‌خۆشانه زیاتر داخڵ ده‌كرێن؟
ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه كێشه‌ی هه‌ناسه‌دانیان هه‌یه (RDS) یان زه‌ردویان هه‌یه، ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه پێویستیان به نه‌شته‌رگه‌ری هه‌ریه‌ك له (دڵ، نه‌خۆشی مێشك و ده‌مار) ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی شیرناخۆن و كێشه‌ی گه‌شه‌یان هه‌یه.
نه‌خۆشی زه‌ردویی چییه؟
رێژه‌ی زه‌ردويی منداڵ به‌پێی ته‌مه‌ن و كێشی منداڵه‌كه بڕیاری لەسەر ده‌درێت، ئه‌گه‌ر رێژه‌كه‌ی له (20) زیاتر بێت ئه‌گه‌ری خوێن گۆڕینی هه‌یه یان چاودێری ده‌كرێت، هه‌روه‌ها به دانانی (سی فوتۆ) بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت، له كاتی بوونی زه‌ردویی ره‌نگی پێستی منداڵه‌كه ده‌گۆڕێت بۆ زه‌رد يان تۆختر، له ساڵی 2023دا (2224) منداڵ داخڵی به‌شی (خدج) بوون له نه‌خۆشخانه و
چاره‌سه‌ركراون.
ئامادەکردنی دیانا ئەحمەد بە هاوکاری ئالان محەمەد جەزا