ئایا تۆنی كروز لە توندڕەوە راستڕەوەكانی ئەوروپایە؟

12:23 - 2024-07-16
وەرزش
154 جار خوێندراوەتەوە

دوا لێدوانی تۆنی كروز - ی یاریزانی هەڵبژاردەی مانشافت و پێشووی یانەی ریاڵ مەدرید ئەوەیە كە ئەڵمانیا وەك جاران ئارام نییە و وەك دە ساڵی پێش ئێستا تیایدا هەست بە ئەمان ناكەیت.
ئەم لێدوانەی ئەم یاریزانە جیهانییە پاش ئەوەدێت كە دەڵێت رەنگە لە ئیسپانیا و لە شاری مەدرید درێژە بەژیانی تایبەتی و خێزانی خۆی بدات و لەو وڵاتە بمێنێتەوە هەرچەندە بەرەسمیش وازی لە یارییكردن لەگەڵ ئەڵمانیاو یانەی ریاڵ مەدریدیش هێناوە، چونكە وەك ئەو دەڵێت كۆچبەران ئەڵمانیایان ناخۆش كردووە، لەو رووەوە وتی: چەند جوان بوو ئەڵمانیا باوەشی بۆ كۆچبەران و پەنابەران كردبۆوە، بەڵام ئەم شەپۆلەی ئەم چەند ساڵەی دوایی لەكۆنترۆڵ دەرچووە و ژیانی ئەڵمانییەكانی ناخۆش كردووە.
ئەم لێدوانەی كروس كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان قسەی زۆری پێدەڵێن و تەنانەت بەوە تاوانباری دەكەن كە سەربە راستڕەوە توندرڕەوەكانی ئەوروپایە و كەسێكی شۆڤێنی و رەگەز پەرستە.
ئەمیش لەوەڵامدا ووتی كە كەسێكی لەو شێوەیە نییەو لە هەڵبژاردنەكانیشدا دەنگیان پێنادات، بەڵام ئەوە راستییە و ناتاوانرێت نكۆڵی لێبكرێت، هەروەها كەسانێكی زۆریش لەسەر كروسیان كردۆتەوە و ئەو تاوانانەی ئاراستەی دەكرێت بە ناڕاست وەسفی دەكەن و دەڵێن ئەوە رای كەسیی خۆیەتی و دەبێت رێزی لێبگیرێت.
ئەم راپۆرتە تەلەفزیۆنی ZDF  ی ئەڵمانی بڵاویكردتەوە، لەپەراوێزی راپۆرتەكەشدا راپرسییەكیشی كرددوە كە ئایا خەڵكی ئەڵمانیا هەست بە نائارامی دەكەن وەك ئەوەی كروس دەڵێت، راپرسییەكەش ئەنجاكەی بەشێوەكە كە 40% ی دەنگدەران دەڵێن كروس راستدەكات و ئەڵمانییەكان هەست بە ئارامی ناكەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان