لاوانی پێشمەرگە و نەورۆز گەیشتنە قۆناغی 8 یانە

11:27 - 2024-07-17
وەرزش
335 جار خوێندراوەتەوە

تیپی لاوانی  یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و نەورۆز لە خولی لاوانی یانەكانی عیراقدا ئەنجامێكی زۆر باشیان تۆمار كردوو هەردووكیان یەكەمی گروپەكانیان بوون و گەیشتنە قۆناغی 8 یانەی ئەم خولە.
یەكێتیی ناوەندیی تۆپی پێی عیراق ماوەیەكی زۆرە خولی لاوانی یانەكانی عیراقی دەستپێكردووە، 16 تیپ لە تیپە بەشدارەكانی ئەم خولە گەیشتنە قۆناغی 16 تیپ و  بەسەر چوار گروپدا دابەشكرابوون، سەرەنجام هەردوو تیپەكەی شاری سلێمانی بە یەكەمیی گەیشتنە قۆناغی 8 یانە.
رۆژی پێنجشەممەی ئایندە 18/7/2024 یارییەكانی قۆناغە نوێیەكەش دەكرێن و یارییەكانیش وەك لە راگەیاندنی یەكێتیی تۆپی پێی عیراقدا هاتووە، دوو یارییان لەسلێمانی و دوانەكەی تریشیان لە هەولێر بەمشێوەیە دەبن:
*پ.سلێمانی × نەوتی بەسرە-یاریگای پێشمەرگە(سەعات 5).
*نەورۆز × نەجەف-یاریگای زانكۆی سلێمانی(سەعات 5).
*زەورا  ئەمانەی بەغدا-یاریگای هەولێر  (سەعات 6)..
*مینا × نەفت-یاریگای هەولێر(سەعات 8:30).

بابەتە پەیوەندیدارەکان