ناساندنی كتێبی (بیرەوەرییەكانم) لە ساڵۆنی شەقامی جمهوری

12:11 - 2024-07-17
کوردستان
295 جار خوێندراوەتەوە

بەئامادەبوونی ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری كەركوك- سەڵاحەدینی ی.ن.ك، لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوك و ژمارەیەك لە ئەندامانی سەركردایەتی و رۆشنبیران و رۆژنامەنووسان، ساڵۆنی شەقامی جمهوری كۆڕی ناساندن و ئیمزاكردنی كتێبـی (بیرەوەرییەكانم) لە نووسینی تێكۆشەری دێرین نەجمەدین گلی، رێكخست.
لە كۆڕەكەدا، نووسەر ئاماژەی بە ناوەڕۆكی كتێبەكەی كرد كە باس لە یاداشتەكانی خەباتی خۆی و تێكۆشەرانی تر دەكات.
 هەروەها قەڵغانی ساڵۆنی شەقامی جمهوری، لەلایەن ئاسۆ مامەند پێشكەش بە تێكۆشەری دێرین نەجمەدین گلی كرا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان