د. نیاز عوسمان
بنیاتنانی کاری هونەریی لەسەر بنەمای گونجان ده‌بێت له نێوان شێوه به گشت ڕه‌گه‌زه‌كانییه‌وه له‌گه‌ڵ ناوەڕۆکەکەی، کە دید و تێڕوانین و سایكۆ رۆشنبیریی هونەرمەند و کەلتوورەکەی و هەڵوێست و هۆشیاریی و ئاگایی بۆ هەردوو كه له‌پووری مرۆیی و روخسار و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ساتی ئێستا و ته‌نانه‌ت پیشبینیكردنی داهاتوو دیاریده‌كات. بۆیە هەر ناهاوسه‌نگییه‌ك لەو گونجانەدا وا دەکات کارە هونەرییەکە ببێتە شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها، بەمجۆرە مەیلی بەرەو رازاندنەوەی زه‌خره‌فی ده‌چێت، یان میدیایەکی نەرێنی کە هەڵگری ناوەڕۆکی گوزارشتیبێت و بەمجۆرە دەگۆڕێت بۆ بەرهەمێكی راگه‌یاندن و هه‌واڵئامێز، کە گوزارشته‌كه‌ی لەگەڵ کۆتایی هاتنی بارودۆخی گوزارشتلێكراوه‌كه کۆتایی دێت.
ئه‌و له كاره هونه‌رییه‌كانیدا، گه‌ڕیده‌یه‌كه ده‌یه‌وێت واتایەک بدۆزێتەوە و بیبەخشێت بە ژیان تا شیاوی ئەوە بێت بەخۆشەویستییەوە تیایدا بژی
له‌به‌رئه‌وه هه‌ردوو شێوه و ناوه‌ڕۆك به‌هایه‌كی ئه‌رێنیی گرنگن له ناو كاری هونه‌ریدا، هیچ كامیان له‌یه‌كتر جیانابنه‌وه، بەڵکو لەگەڵیدا تێکەڵ دەبن و تێیدا دەتوێنەوە. لێره‌وه ڕه‌گه‌ز و بنه‌ماكانی كاری هونه‌ری له ئه‌زموون و مێژوویەكی چڕ‌و پڕ ئه‌ندێشه و تێڕاماندا ئاوێزانی به‌ها باڵاكانی مرۆڤبوون ده‌بن و ده‌بنه ئاوێنه‌ی وزه‌به‌خشی ساته جوان و ناوازه‌كانی ژیان و له هه‌ناوی هونه‌رمه‌ندێكه‌وه سووڕی هاتنه‌بوونیان ته‌واوده‌كه‌ن و له ساته‌وه‌ختێكی ئه‌رخه‌وانی په‌نهان و كت و پڕدا مژده‌ی داهێنانی شاكارێكی تر ده‌ده‌ن به گوێی گه‌ردووندا و ده‌بنه كۆمه‌ڵه خشتێكی ره‌نگاوڕه‌نگ بۆ ته‌واوكردنی دیواری كه‌لاوه چۆڵ و بێنازه‌كانی ناخی مرۆڤایه‌تی .
هونه‌رمەندێک دەنگی کارەکانی هێندە بەرزە نا‌توانیت گوێت له گوفتاره‌كانی بێت، ئەو ژیانی ئاوێزانی هونەرەکەی کردووە بەشێوەیەک گشت چرکە و ساتێکی ژیانی، هونەر هزر و ئەندێشەی جێ ناهێڵێت، ئەندێشەیەک سەراسیمە بە گەڕان بەدوای نهێنییەکانی بوون و گەڕان بەدوای چێژوەرگرتن و تێربوون لەئاوی حەقیقەتو جوانی تا لەکەناریداپشووی ئاسوودەیی رۆحی ببەخشێت به‌خۆی و بە بینه‌ر.
ئه‌و له كاره هونه‌رییه‌كانیدا، گه‌ڕیده‌یه‌كه ده‌یه‌وێت واتایەک بدۆزێتەوە و بیبەخشێت بە ژیان تا شیاوی ئەوە بێت بەخۆشەویستییەوە تیایدا بژی، هەروەک سات و چرکەکانی کارکردنی هونەری بارگاوی دەکات بە جووڵە و زیندوێتی و دینامیکیەت و ریتمێکی ئەفسووناوی، به شێوه‌یه‌ك لەهه‌ر جووڵه‌یه‌كیدا ، ئه‌ندێشه و خه‌یاڵی ده‌فڕێت بۆ سه‌رچڵی كارێكی تری هونه‌ری و پێده‌چێت خه‌و به رێكخستنه‌وه‌ی شێواویی و ناته‌واویه‌كانی ژیانه‌وه بنێت و گۆرانی بۆ له‌دایكبوونی به‌رهه‌مێك ده‌چڕێت، وه‌ڵامی ئه‌و هه‌موو پرسیارانه‌ی بداته‌وه كه به‌رده‌وام ناخ و ده‌روونیان داگیركردووه. كە له به‌رهه‌مه‌كانی ورد دەبیته‌وه، سه‌ره‌تا سه‌رنجت راده‌كێشێت بۆئه‌وه‌ی ئاوێزانی بیت و ناچار به وه‌ستانت ده‌كات و ده‌تخاته دنیای خۆیه‌وه و ناچاری تێڕامانت ده‌كات .دەیەوێت رەسەنانە گوزارشت بکات و سەرپۆشەکانی ترادسیۆن و یاسا و باوەڕە دۆگماکان ده‌خاته به‌رده‌م بینەر.پێده‌چێت، لای هونه‌رمه‌ند هه‌موو ئامراز و ستایلێكی كاركردن بێ سنوور بێت، له‌پێناو گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی، زۆرجار سه‌نته‌ر له‌كاره‌كانیدا ونده‌كات و رامانده‌كێشێت بۆ كۆبنیادی شێوازی ئه‌بستراكت ئێكسپرێشینیزم، كه له رابردوودا وه‌ك ستایلێكی كاركردنی هونه‌ری و زنجیره‌ی په‌یوه‌ستكردنـــی هونه‌ری مۆدێرن به هونه‌ری پۆست‌مۆدێرن وابــــووە، ئــــه‌مــــه‌ش ره‌هــــه‌ندێكی فه‌لسه‌فه‌ی هونــــه‌ریی پۆست‌مۆدێرن دەخاته روو، بۆ رێژه‌گه‌ری حه‌قیقه‌ت و جوانی.
هونه‌رمه‌ند بابه‌ته‌كان به‌شێوه‌یك نیشان ده‌دات وەک ئـــەوەی خــــۆی دەیەوێت نەک بەو شێوەیەی کە هەن، یان خەڵک پەی پێ بردوون و گوزارشتیان لێدەکات، خواستیه‌تی واتای نوێ لەنادیارەوە جارێکی‌تر بەرهەمبێنێت و خۆی به‌دوور ده‌گرێت له خۆدووبارە كردنه‌وه، ئه‌و تێڕوانین و دروشمێكی هه‌یه بۆ كاركردن، كه نه واتا و پێدراوه كۆنه‌كان، نه پێدراوه‌كانی ئێستا، و نه‌واتا و هێما نوێكان له قاڵبی ناده‌ن، به‌ڵكو ئه‌و وه‌ك راوچیه‌ك ده‌گه‌ڕێت بۆ راوكردنی واتا و چێژ و په‌یوه‌ندی و به‌راورد و پێكهێنانی به‌رهه‌می نوێ. ئه‌و وێڵه به‌دوای خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه و ئه‌فسانه له ده‌شتی به‌پیتی نادیاری گه‌ردوون وگه‌نجینه و دنیای به‌رینی هه‌ست و نه‌ست و یاده‌وه‌ریه‌كانیدا.
لای ئه‌و راستی ره‌ها جێگه‌ی پرسیاره وه‌ك ره‌ها لای ئه‌و شل و نه‌رم و نیانه، بۆیه ده‌ستكراوه‌یه له ئه‌زموونێكه‌وه بۆ ئه‌زموونێك له واتایه‌كه‌وه بۆ واتا‌و چێژ و راستییه‌ك گوزه‌رده‌كات و هیچ شتێك وابه‌سته و ده‌سته‌مۆی ناكات و ته‌نانه‌ت زۆرجار خۆڕسكانه له دنیای ئه‌ندێشه و میتافیزیكدا گه‌مه‌ده‌كات و وڕێنه و ئه‌ندێشه‌ی به‌رهه‌مێكی نوێ و جیاواز ده‌كات، زۆرجار خورافه و نه‌زانیی ده‌كاته مه‌عریفه و هونه‌ر و پرسیاری نوێ ده‌دوێنێت و ئه‌زموونی ده‌كات. وا ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و له‌یه‌ك كاتا هه‌م نامۆیه و هه‌م ئاشنایه به شته‌كان ، نامۆیه به‌شێوه‌یه‌ك كه ده‌ڵێیت بۆ یه‌كه‌مجاره شته‌كان ده‌بینێت و مامه‌ڵه‌یان له‌ته‌كدا ده‌كات، چونكه ده‌یه‌وێت خه‌سڵه‌ته چه‌سپاوه‌كانی شته‌كان هه‌ڵوه‌شێنێت و جارێكی تر بنیاتیان بنێته‌وه، تام و چێژ و واتا و به‌هایه‌كی تریان پێده‌به‌خشێت. هه‌ندێجاریش وه‌ك ئاشنا به‌سه‌رجه‌م هه‌بووه‌كان خۆڕسكانه و بوێرانه مامه‌ڵه ده‌كات و سڵ ناكاته‌وه لێیان.ئه‌و له هه‌وڵی هاوسه‌نگكردن و چاودێریكردنی ئیگۆ و خودی خۆی دایه، دەیەوێت ناوەوە و دەرەوەی خۆی نیشان بدات وەک بنیادێکی یەکگرتوو، خودی ڕاسته‌قینه بته‌كێنێت له ژه‌هری نه‌ریت و بیروباوه‌ڕه سواوه‌كانی ڕزگاربكات و ببێته‌وه به‌خۆی، ئه‌و خواستیەتی تەکنیکی خستنەڕووی هاوهێزی واتا بکات و خۆی لەفەلسەفە نزیک بکاتەوە و فەرمانی دەق لەبەرامبەر سترەکچەری به‌رهه‌مه‌كه‌دا هاوتا بکات و به هۆشیارییه‌وه له وه‌ته‌ری بینه‌رده‌دات و په‌یامی ڕۆشنگه‌ری و مرۆڤ‌سازی وه‌ك گۆرانیه‌كی نوێ ده‌چڕێت و به ڕه‌گه‌ز و بنه‌ما ئێستاتیكیه‌كان دایده‌ڕێژێته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك بینه‌ر راده‌كێشێت و‌به‌گیری ده‌هێنیت و ده‌یخاته تێرامانه‌وه و رووبه‌ڕووی پرسیاره ساكاره‌كانی ده‌كاته‌وه، وای لێده‌كات به گشت هه‌سته‌كانیه‌وه ئاماده‌بوونی هه‌بێت له‌به‌رامبه‌ر ده‌قه‌كه‌دا كه خۆی له‌به‌رهه‌مێكی هونه‌ریدا ده‌بینێته‌وه و وا له‌وه‌رگر ده‌كات له ئێستادا بژی رابردو و داهاتوو وئێستای یه‌كانگیرده‌كات و زه‌مه‌ن به گشت ره‌هه‌نده‌كانیه‌وه راده‌گرێت.، دواتر سه‌رمه‌ست ده‌بێت به چێژ و جوانی و موچڕكێكی جیاواز، له هیچ شتێكی تردا ئه‌و سه‌رمه‌ستیی و خۆ ونكردنه په‌یدانابێت. هه‌روه‌ك نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی فه‌ره‌نسی (ماوریس دی ڤلامینک) ده‌ڵێت: (تابلۆی نایاب وه‌ك خواردنێكی نایاب و به چێژ وایه ده‌كرێت تامی بكه‌یت ، به‌ڵام قورسه ڕاڤه‌كردنی).
کاتێک لەتابلۆکانی دەڕوانێت، چەندین پەیام و بانگەواز دەخاتەڕوو، وەک بڵێی دەیەوێت جیهان ڕەنگ بکاتەوە به جۆرێکی تر، تاریكی بڕازێنێتەوە بە رووناکی و واتایەکی تری پێبدات، دەخوازێت کێشەکان بکاتە پرسیاری جدی و هێمنانە بەدەم گۆرانی و ریتمی ژیانەوە لە بۆته‌ی هونەرەکەیدا، ڕامانبگرێت.
له تێڕوانینه‌كانیدا هه‌ست به قووڵی تێڕامانه‌كانی ده‌كرێت و ژیان بە شێوەی هونەر ده‌بینێت و خواستیه‌تی هونەر له تێکەڵکردنی چێژ و واتادا لەگەڵ حەقیقەت ئاوێزان بكات، چونكه حه‌قیقه‌ت و ژیان تراژیدی ده‌بێت به‌بێ هونه‌رو بەبێ به‌خشینی واتا به سات و كاته‌كان كاتێك هونه‌رمه‌ند ژیان و هونه‌ری ئاوێزانی یه‌كتر كردووه، به‌تاسه‌وه به دوای چارەسەر و وەڵامی پرسیاره‌كانی رۆژگاردا ده‌گه‌ڕێت و زۆرجار به هونەرەکەی وه‌ڵامده‌داتەوە و جارێكی تر ڕیسایكلینی كێشه‌كان ده‌كاته‌وه، دەیەوێت ئەو بۆشاییەی کەوتووەتە بەردەم هیوا و خەونەکان، بە هونەر و ژیانکردن پڕیان بکاتەوە، زۆر پەلەیەتی پەلەی لە دەستچوونی ساتە جوانەکان، په‌له‌ی ته‌مه‌نێكی كورت كه له خه‌ونێك ده‌چێت و ته‌واو ده‌بێت، چونكه هونه‌رمه‌ند پێویستی به كاته بۆ ئه‌وه‌ی ژیان و چاو و هزر و بیری مرۆڤ پڕكات لە جوانی و ژیان، ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی هونەره‌كه‌ی تۆز و گه‌رد و په‌رده ده‌ستكرده‌كانی ژیانی ڕۆژانە لە رۆح بسڕێتەوە. ئه‌مه‌یه جیهانی هونه‌رمه‌ند ئه‌مه‌یه كه‌ژاوه‌ی به‌رهه‌می هونه‌ریی كه ته‌نها و ته‌نها کاری جوانكردنی ژیانه، هه‌روه‌ك شاعیر ورەخنەگری ئەدەبیی پرتووگالی فه‌رناندۆ بیسۆ ده‌ڵێت: بۆچی هونەر ئه‌وه‌نده جوانه؟ هه‌رخۆی ده‌ڵێت چونکە هیچ ئامانجێک لەپشتیەوە نییە و ده‌پرسێت بۆچی ژیان ئەوەندە ناشیرینە؟ چونکە پڕە لە ئامانج.