رێگەی چوارقوڕنە-قوڕەگۆ نۆژەن دەكرێتەوە

12:47 - 2024-07-18
کوردستان
89 جار خوێندراوەتەوە


جێگر خدر
لە چوارچێوەی ئەو پرۆژە خزمەتگوزاریانەی لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە ئیدارەی راپەڕین جێبەجێ دەكرێن، رێگەی چوارقوڕنە بۆ قوڕەگۆ چاكدەكرێتەوە و سەرلەنوێ قیر دەكرێت.
تارق خدر حەمە بەڕێوەبەری چاككردنی رێگەوبانی راپەڕین بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند، كاركردن لەقیرتاوكردنەوەی رێگەی چوارقوڕنە- قوڕەگۆ دەستیپێكردووە، وتیشی: ئەو رێگەیە ماوەیەكی زۆر بوو، بێكەڵك ببوو، داواكاریی زۆری هاووڵاتیانی لەسەر بوو بەو پێیەی رێگەیەكی سەرەكییە و چوارقوڕنە بە دەربەندی رانیە و بە پشدەر و مەرزی كێلێ و بەری مەرگە دەبەستێتەوە، رێگەی سەرەكی بارهەڵگریشە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان