بۆیەكەمین جار لەسەر ئاستی عیراق و كوردستان

لە هەڵەبجە ئۆڵۆمپیادی زانكۆ و پەیمانگەكانی كوردستان رێكدەخرێت

12:58 - 2024-07-18
کوردستان
144 جار خوێندراوەتەوە

لە هەنگاوێكی گرنگ و وەك دەستپێشخەرییەك كە بۆ یەكەمین جارە لەسەر ئاسی كوردستان و عیراق رێكدەخرێت، زانكۆی هەڵەبجە ئۆڵۆمپیادی وەرزشی بۆ سەرجەم زانكۆ و پەیمانگەكانی كوردستان لە هەڵەبجە رێكدەخات.
ئۆڵۆمپیادەكە بە چاودێریی د.ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و بە سەرپەرشتیی پرۆفیسۆر د.مهاباد كامیل سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە بەدروشمی (وەرزش، تەندروستی و ئارامیی پێكەوەبوونمانە) رێكدەخرێت.
ئاهەنگی دەستپێكی ئۆڵۆمپیادەكە، رۆژی شەممە 20/7/2024 سەعات 8:30 دەقیقەی شەو لە كۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەكانی زانكۆی هەڵەبجە، بەڕێوەدەچێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان