نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە شاری هەولێر شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆ کرد.
لەمیانی کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی خوێندنی باڵاو ئاستی زانستی لە زانکۆ و پەیمانگاکان کرا، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ دید و تێڕوانینی یەکێتی بۆ سێکتەری خوێندنی باڵاو پەروەردە خستەڕوو، پاڵپشتی و پشتیوانی خۆی بۆ پێشخستنی سێکتەرەکەو چاکردنی کەموکوڕییەکان خستەڕوو.