دژەتیرۆر تیرۆریستێک دەستگیردەکات

10:01 - 2024-07-18
کوردستان
192 جار خوێندراوەتەوە

لە درێژەی کار و چالاکییەکانی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر بۆ پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و سەلامەتی سەروماڵی هاووڵاتیان، لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆردا توانرا تیرۆریستێکی داواکراو دەستگیربکرێت.
 
تیرۆرستی دەستگیرکراو بەناوی (ا،هـ،ع) لەدایکبووی ساڵی 1998ی شارۆچکەی سەعدییە، لەلایەن دادگاکانی عیراقەوە بە مادەی 4ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر داواکراوبوو.
پێشینەی کاری تیرۆرستیی هەبووە لەناو رێکخراوی تیرۆرستیی دەوڵەتی ئیسلامیی (داعش)، پاش رووخانی دوا پێگەی داعش لە عیراق رووی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کردووە و لە بەرگی کاری شوانکاریدا خۆی حەشارداوە، بەڵام نەیتوانی خۆی لە چاوی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان بشارێتەوە و دەستگیرکرا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان