دوای بەدواداچوون و داواکاریی یەكێتی..

هەڵمەتی پاككردنەوەی خورماتوو دەستیپێكرد

12:26 - 2024-07-21
عیراق
290 جار خوێندراوەتەوە

عومەر ئاوارە

مەڵبەندی 16ی حەمرینی ی.ن.ك، هەڵمەتێكی فراوانی بۆ پاككردنەوەی گەڕەكە كوردنشینەكانی خورماتوو لە خاشاك و پاشماوەكان، دەستپێكرد.
لەوبارەیەوە، سیروان حەبیب بەرپرسی پەیوەندییەكانی مەڵبەندی حەمرین، بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: دانیشتووانی گەڕەكە كوردنشینەكانی شاری خورماتوو گلەیی و گازندەی ئەوەیان هەبوو كە پیسی و پاشماوەیەكی زۆر لە گەڕەكەكانیاندا كەڵەكەبووە و پاكناكرێتەوە، هۆكارەكەشی ئەوەیە تیمی پاككردنەوە ناچنە سنووری كۆڵان و گەڕەكەكانیان، وتیشی: دوای ئاگاداركردنەوەمان لە داواكاریی ئەو گەڕەكانە، وەك مەڵبەندی حەمرین لەڕێگای یاسین محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین لە پشكی یەكێتی، پەیوەندیمان بەسەرۆكایەتیی شارەوانیی خورماتوو كرد و گلەیی و داواكارییەكانمان پێگەیاندن.
باسی لەوەشكرد كە شارەوانیی خورماتوو تیمەكانی پاككردنەوەیان ناردە ئەو گەڕەكانە و دەست بە پاككردنەوەی ئەو خاشاك و پاشماوانە كراوە كە ببوونە مایەی بێزاربوونی هاووڵاتیان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان