داوا دەكرێت رێكاری یاسایی بەرامبەر راكان جبوری بگیرێتەبەر

12:32 - 2024-07-21
عیراق
265 جار خوێندراوەتەوە

هێمن ئەحمەد

پەرلەمانتارێكی یەكێتی داوا دەكات رێكاری یاسایی بەرامبەر بە راكان سەعید جبوری پارێزگاری بەوەكالەتی پێشووی كەركوك بگیرێتەبەر، چونكە ئەو ئێستا لە پۆستی پارێزگاردا نەماوە، بەڵام بەناوی پارێزگارەوە نووسراوی رەسمی بۆ دامودەزگاكان ئیمزا دەكات.
لە راگەیەنراوێكدا، دیلان غەفور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی سەوز، كە كۆپییەكی بۆ رۆژنامەی كوردستانی نوێ نێردراوە، ئاماژە بەوە دەكات كە ئێستا ر‌اكان سەعید جبوری تەنیا ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكە و لە پۆستی پارێزگار نەماوە، چونكە ئەو سوێندی یاسایی خوارد و دەسەڵاتی پارێزگاری نەماوە، بەڵام ناوبراو بەردەوامە لە ئیمزاكردنی نووسراوی رەسمی بە ناوی پارێزگار و مێژووی پێش سوێندخواردنەكەی لەسەر نووسراوەكان دادەنێت.
ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت: نووسراوێكیان ئاڕ‌استەی دەستەی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگاكان كردووە بەمەبەستی لێكۆڵینەوە و گرتنەبەری ر‌ێكاری یاسایی بەرامبەر ناوبراو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان