لە میدیای سورییەوە

11:16 - 2024-07-22
جیهان
93 جار خوێندراوەتەوە

ئاشكراكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی سوریا

رۆژنامەی (الثورة) ناوەڕۆكی لیژنەی دادوەریی سەرپەرشتیكردنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی گەلی سوریای بڵاوكردۆتەوە و لیژنەكە ئاماژەی بەوەکردووە، بە یەکسانی و بە بێلایەنی تەواو مامەڵە لەگەڵ هەموو لایەک دەکەن.
رایگەیاندووە، رێژەی بەشداریكردنی هاووڵاتیان لە هەڵبژاردنەكەدا گەیشتۆتە ٪38,16، دەنگدان لە ناوەندی دەنگدانی پارێزگاكان گەیشتۆتە هەشت هەزار و 151 ناوەند، كە تێیدا هەزار و 516 كاندید كە 409یان لە كەرتی «أ» و هەزار و 107 لە كەرتی «ب»ن بۆ سەركەوتن بەدەستهێنانی ئەندامێتی 250 كورسی پەرلەمان.

لاوازیی و شكستی ئەمنی 



رۆژنامەی (تشرین) راپۆرتێكی دوورودرێژی لەسەر هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا بڵاوكردۆتەوە و پێیوایە لاوازیی و شكستی ئەمنی هەیە لەدوای هەوڵی تیرۆركردنی ترەمپ-ەوە، راپۆرتەكە ئاماژە بۆ ئەوەشدەكات كە دەسەڵاتدارانی ئەمریكا لەسەرچاوەیەكەوە ئەو زانیارییەیان وەرگرتووە كە هەندێك لایەنی دەرەكی پیلانی هەیە دژی سەرۆكی پێشووی ئەمریكا، ئەوەش وایكردووە كە (دەزگای نهێنی) كە ئەركی پاراستنی كەسایەتییە سیاسییە باڵاكانی ئەمریكای لە ئەستۆدایە، ئاستی ئەو رێوشوێنانەی كە بەسەر ترەمپدا سەپێنرابوون، هەڵبگرێت.

پەیوەندیی دپلۆماسیی نێوان سوریا و روسیا


رۆژنامەی (الوطن) گفتۆیەكی تایبەتی لەگەڵ ئەلێكسەندەر یافیموف باڵیۆزی روسیا لە دیمەشق كردووە بەبۆنەی یادی هەشتا ساڵەی پەیوەندیی دپلۆماسی نێوان سوریا و روسیاوە، باڵیۆزی روسیا باس لەوەدەكات مەرجی سەرەكی بەدەستهێنانی سەركەوتنی كۆتایی بەسەر تیرۆردا لە سوریا ئەوەیە كە سوریا توانای هەبێت بۆ دەستگرتن بەسەر تەواوی خاكەكەیدا، بەڵام تیرۆریستان سوود لەم دۆخەی ئێستا دەبینن، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو لایەنانەش هۆکارن کە لە خاكی سوریادان و بەبێ بانگهێشتی سوریا هاتوون و پرسی تیرۆریان كردۆتە بیانوو.
باڵیۆزی روسیا لە درێژەی دیدارەكەدا باسی لە نزیكبوونەوەی نێوان هەردوو وڵاتی سوریا و توركیا كردووە و دەڵێت «هەموو ئەو قسانەی لە راگەیاندنەكانەوە باس دەكرێن پێشوەختەن» و دیداری نێوان نوێنەری سوریا و توركیا لەبارەی ئاساییكردنەوەی پەیوەندیی نێوان هەردوو وڵاتەوە، پێویستیی بە ئامادەكاریی پێشوەختە هەیە.

ئامادەكردنی/ فەتحوڵڵا حوسەینی

بابەتە پەیوەندیدارەکان