سەرۆك كۆمار: پشتگیری لە هەوڵەكان دەكەین بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەكان

11:48 - 2024-07-22
عیراق
204 جار خوێندراوەتەوە

 لەمیانی پێشوازی لە خاتوو لویس ئامستبێرگ كۆمسیاری حكومەتی ئەڵمانیا و ئەندامی پەرلەمان بۆ مافەكانی مرۆڤ و یارمەتییە مرۆییەكان، سەرۆك كۆمار، ئاماژەیكرد بە دۆسێی مرۆیی ئاوارەكان و هەوڵەكان بۆ داخستنی كەمپەكان و گەڕاندنەوەیان بۆ زێدی خۆیان و رایگەیاند: پشتگیری لە هەوڵەكان دەكەین بە ئامانجی دابینكردنی ژینگەیەكی لەبار بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان، ئەوەش پێویستی بە رۆڵی ئەرێنی رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان