بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا بڵاوكردنەوەی ئامارێک سەبارەت بە تووشبوون بە شێرپەنجە بە ناڕاست ناودەبات و رایدەگەیەنێت کە ، ئەو كەسەی بڵاویكردووەتەوە هیچ پەیوەندییەكی بە نەخۆشخانەكەیانەوە نییە.
دكتۆر یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند، ئەو هەواڵانەی بە ناوی دکتۆرەیەک لە چەند پەیج و سایتێک بڵاوكراوەتەوە لەسەر داتا و ئاماری شێرپەنجە، سەرجەمیان هەڵەیە و رەتیدەکەینەوە و هیچ پەیوەندی بە نەخۆشخانەی هیواوە نیە و، هیچ بنەمایەکی زانستی نیە".
ئەمەش پاش ئەوە دێت کە هەواڵێک بەناوی (د. رۆژ مەهدی)یەوە بڵاوکرایەوە کە رایگەیاندبوو لە ماوەی هەشت کاتژمێردا 900 نەخۆش لە ەنخۆشخانەی هیوا داغڵکراون و زۆرێکیشیان تەندروستییان باش نییە