كەریم بنزیمای هێرشبەری یانەی ئیتیحادی سعودی و پێشووی ریال مەدریدی ئیسپانی دەڵێت، پێشبینی رۆیشتنی كیلیان ئێمباپێی بۆ ریال مەدرید دەكرد، ئەوەش جەخت لەوە دەكاتەوە هیچ یانەیەك بە ئاسانی ناتوانێ لە ریال مەدرید باشتر بێت.
بنزیما دواین یاریزانی ریال مەدریدە كە بە درێسی یانەكەوە بووە بە براوەی باڵۆن دۆری ساڵی 2022 پێشی وایە دوای ئەو ڤینیسیۆس جۆنیۆر شایەنی بردنەوەی خەڵاتەكەیە پێی وایە ئەو یاریزانێكی كامڵە، دەتوانێ بەتەنیا یارییەك بباتەوە.