بەغدا زیاتر پابەندە بە یاساوە تا هەرێم

«هەر سەرۆك زانكۆ و راگرێك چوار ساڵی تەواوكردبێت، نابێت ماوەكەی بۆ درێژبكرێتەوە»

01:18 - 2024-07-23
کوردستان
184 جار خوێندراوەتەوە

ئازاد ئیبراهیم
وەزیری خوێندنی باڵای حكومەتی عیراق رێنمایی ئاراستەی راگر و سەرۆك و یاریدەدەری زانكۆكان دەكات كە ئەوانەی چوار ساڵیان تەواوكردبێت لە ئەركەكەیاندا، نابێت ماوەكەی بۆ درێژبكرێتەوە، ئەوەش بەپێی هەمواری یاسا تازەكە.
دوای رەزامەندیی سەرۆك كۆمار لەسەر هەمواری یاسای وەزارەتی خوێندنی باڵا ژمارە 40ی ساڵی 1988، لە بەرواری پەسەندكردنییەوە كاری پێدەكرێت و لە رۆژنامەی (الوقائع)دا بڵاودەكرێتەوە.
ئەم هەوڵە بە هەنگاوێكی گەورە دادەنرێت لەپێناوی قۆرخنەكردنی پۆستەكان لەلایەن خاوەن سەرمایەكان و هەڵبژاردنی كەسی گونجاو و بەتوانا بۆ بەڕێوەبردنی كۆلیژ و زانكۆكانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان