شارەوانیی سلێمانی فەرمانبەرە خانەنشینكراوەكانی خەڵات دەكات

01:23 - 2024-07-23
کوردستان
153 جار خوێندراوەتەوە

شارەوانیی سلێمانی فەرمانبەرە خانەنشینكراوەكانی خەڵات دەكات
زەردەشت رەفیق وتەبێژی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ رایگەیاند: وەك نەریتێك، سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی ساڵانە رێزلێنان بۆ ئەو فەرمانبەرانە دەكات كە خانەنشین دەكرێن.
وتیشی: بۆ ئەمساڵ هەمان رێزلێنانی پێشكەش بە نزیكەی 35 فەرمانبەر كرد و بەپێی رۆژی لەدایكبوونەكانیشیان خانەنشینانی ئەمجارە لە مانگی حەوتدا بووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان