لە چوارقوڕنە چەند پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەكرێن

11:10 - 2024-07-24
کوردستان
144 جار خوێندراوەتەوە

جێگر خدر

 
حەسەن زرار سەرۆكی شارەوانی چوارقوڕنە، بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: بە گوژمەی 257 ملیۆن دینار لە سەر بودجەی شارەوانیمان لە ئێستادا چەند پرۆژەیەك لە بواری جێبەجێ كردندان، لە نێویدا 20 ملیۆن دینار بۆ ئاوەڕۆی لولەیی لە گەڕەكی یەكێتی، 100 ملیۆن دینار بۆ ئاوەڕۆی لولەیی تیرە جیاواز لە گەڕەكەكانی رۆژهەڵات و راپەڕین، 100 ملیۆن بۆ بەستنەوەی دووسایدی ئۆردوگا بە ناوچەی پیشەسازی، 50 ملیۆن دیناریش بۆ تەواوكردنی بەشێكی شەقامی 60 مەتری دەوری شار، 25 ملیۆنیش بۆ دابینكردنی ئاوی ناوەندی شەقامەكان.
باسی لەوەشكرد كە لە لایەكی دیكەوە و لەسەر بودجەی وەزارەتی دارایی كە بۆ ئیدارەی راپەڕین تەرخان كراوە، بە گوژمەی 250 ملیۆن دینار پرۆژەی جوانكاری دەروازەی شار جێبەجێ دەكرێت. ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەوان لە هەوڵەكانیان بەردەوامن بۆ جێبەجێكردنی ئەو پرۆژانەی داواكاری هاووڵاتیانیان لەسەرە، لە ئایندەیەكی نزیكدا كۆمەڵێك پرۆژەی دیكە دەست بە جێبەجێكردنیان دەكرێت، لە ئێستادا چاوەڕێی تەرخان كردنی پارەین بۆیان.


بابەتە پەیوەندیدارەکان