گۆڤارەكەی كۆیە، ژمارەی ئەڵماسی تێپەڕاند

11:30 - 2024-07-25
هەمەرەنگ
121 جار خوێندراوەتەوە

ژمارەیەكی نوێی گۆڤارە پڕ لەزانیارییەكەی شاری كۆیە، (كەكۆن) دەرچوو كە ژمارە (75)ی گۆڤارەكەیە ناوی نراوە ژمارەی ئەڵماسی و چەندین بابەتی جۆراجۆری لەخۆگرتووە.
سەرنووسەری گۆڤارەكە رەهبەر سەید برایم لە بابەتێكدا لە گۆشەی مشتاغ بەناوی (فریشتەسپی خاچ لە گەردن)، بابەتێكی لەبارەی ژنێكی مەسیحی ناسراوی شاری كۆیە نووسیوە كە خاتوو مریەم یوسف قاقۆز -ە مامان و پەرستارێكی بە ئەزموون و خزمەتگوزاری شارەكە بووە.
لە كۆكۆن، چەند بابەتێكی تر بڵاوكراوەتەوە لەوانە: سارێژ ئەڤینی سەردەستەی شاعیرانی لاو لە كۆیە، بڵندگۆیەكانی مزگەفتی گەورەی كۆیە، كتێبی پۆشاكی كۆییان، دكتۆر سەلاح جەمال جوامێرێكی رۆژگاری خۆی، دایكە شانەدەریەكە دۆزرایەوە، دیمانە لەگەڵ ساكار محێدین -ی خۆشنووس، ژنێك هاوشێوەی داربەڕوو، دكتۆرێكی كارامە و مرۆڤێكی سادە، كۆیایەتی و خۆیایەتی.
هەر لە گۆڤارەكەدا، دیمانەیەك لەگەڵ هونەرمەند خالید رەشید سازكراوە و تێیدا هونەرمەند دەڵێت من سیفەتی خۆدەرخستنم نییە و جگە لە كار و خەمی هونەری یەكێك لەو كارانەی مایەی گرنگیپێدانە لای من پاراستنی شوێنەوارەكانی كوردستانە لەرێگەی منەوە، كە دەرئەنجامەكەی قەڵای دێرینی هەولێر بوو خرایە ناو لیستی شوێنەوارە جیهانییەكان و لە هەمانكاتیشدا نۆژەنكردنەوەی بەهەمان دیزاین و جوانتریش.
بەرزی عەلی 

بابەتە پەیوەندیدارەکان