لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران یاسای میلاك هەمواركرایەوە

12:43 - 2024-07-25
کوردستان
138 جار خوێندراوەتەوە

تەها عەبدوڵڵا
لە دانیشتنی دوێنێی ئەنجومەنی نوێنەراندا بەزۆینەی دەنگ پرۆژەیاسای هەمواركردنی یاسای میلاك ژمارە 25ی ساڵی 1960 پەسەندكراو خوێندنەوەی یەكەم بۆ ژمارەیەك پرۆژەیاسای دیكە كرا‌، ئەندامێكی نوێنەرانیش رایدەگەیەنێت: لەدانیشتنەكانی داهاتوودا گفتوگۆ لەسەر ئەو پرۆژەیاسایانە بەردەوام دەبێت.
د.گەیلان قادر ئەندامی لیژنەی تەندروستی ئەنجومەنی نوێنەران بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: لەدانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەراندا كە لە چەند بڕگەیەك پێكهاتبوو، بەزۆرینەی دەنگ پرۆژەیاسای هەمواركردنی یاسای میلاك ژمارە 25ی ساڵی 1960 پەسەندكرا، وتیشی: بەگوێرەی ئەو هەمواركردنە چەندین گرفتی فەرمانبەرانی دامودەزگاكانی عیراق لەنێویشیاندا وەزارەتی تەندروستی چارەسەردەكات، بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندی بە پلە بەرزكردنەوە و نازناوی فەرمانبەرەوە هەیە.
راشیگەیاند: هەر لە دانیشتنەكەدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ ژمارەیەك پرۆژەیاسای دیكە كرا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان