سەرۆک بافڵ سەردانی فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستانی كرد

08:09 - 2024-07-25
کوردستان
304 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەردانی فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستانی كرد و لە لایەن دیار عومەر، فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆ و ژمارەیەك لە ئەفسەرانەوە پێشوازیلێكرا.

لە كۆبوونەوەدا فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆ نەخشەڕێگا و هەنگاوی داهاتووی هێزەكانی لە راپۆرتێكدا روونكردنەوە و جەختی لە رێكخستن و بەهێزتركردنی توانا سەربازییەكان كردەوە تاوەكو بەهەموو شێوەیەك ئامادەی پاراستنی كوردستان و ژیانی خەڵكەكەی بن.

لە درێژەی كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی هەوڵ و ماندووبوونی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستانی كرد لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی سەقامگیریی كوردستان و رایگەیاند، ئەرك و بەرپرسیارێتیی ئێوەیە هاوشانی هێزە ئەمنییەكانیتری كوردستان لە هەوڵەكانتان بۆ چەسپاندنی یاسا و پاراستنی ئاسایشی كوردستان بەردەوامبن، فراوانكردنی هاوكاری و هەماهەنگییەكانیشتان فاكتەری بەهێزی و سەركەوتنتانە.

سەرۆك بافڵ ئاماژەی بەوەشكرد، ژیان و ئارامیی خەڵكەكەمان لەسەروو هەموو شتێكەوەیە، بۆیە پێویستە دەستێكی پۆڵایین بن بۆ رووبەڕووبوونەوەی یاساشكێنان و هیچ بوارێك بۆ تێكدانی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمەكەمان مەهێڵنەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان