سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزار داوا لە شوێنە گەشتیارییەكان دەكات میوزیك و گۆرانی كوردی پەخش بكەن

11:45 - 2024-07-30
کوردستان
105 جار خوێندراوەتەوە


ئەمەل جەلال سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزار داوا لە شوێنە گەشتیارییەكان دەكات، میوزیك و گۆرانی كوردی پەخش بكەن و تابلۆی هونەرمەندانی كوردستان بەكاربهێنن.

ئەمەل جەلال دەڵێت، دوای بەدواداچوونەكانیان بۆیان دەركەوتووە زۆربەی بنكە گەشتیارییەكانی هەرێمی كوردستان زیاتر میوزیكی بیانی پەخش دەكەن و دیوارەكانیان بە تابلۆی هونەرمەندانی بیانی و وێنەی وڵاتانی دیكە ڕازاندووەتەوە، كە ئەوەش لەگەڵ پاراستنی شوناس و فەرهەنگی نەتەوەیی یەكناگرێتەوە. 

داواش لەسەرجەم بنكە گەشتیارییەكان دەكات، بە چێشتخانە و هۆتێل و مۆتێل و شوێنەكانی دیكەوە، بە ئەركی نیشتمانی و مۆراڵی خۆیان هەڵبستن و فەرهەنگی وڵات بپارێزن و زیاتر پشت بە میوزیك و گۆرانی كوردی و بەكارهێنانی تابلۆی هونەرمەندانی كوردستان ببەستن و گەشتیاران ئاشنا بكەن بە سروشتی ناوازە و مێژووی شوێنەوارە دێرینەكان. 

وتیشی، بەو جۆرە نەك تەنها ئەزموونی گەشتیاری دەوڵەمەند دەبێت، بەڵكو شوناسی نەتەوەیی بەهێز دەبێت و دەبێتە پاڵپشتی بۆ هونەرمەندانی ناوخۆیی و بەرهەمەكانیان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان