بەشی خوێندنی كوردی لە خورماتوو پلەی یەكەم بەدەستدەهێنێت

12:05 - 2025-04-28
کوردستان
34 جار خوێندراوەتەوە

عومەر ئاوارە

بەشی خوێندنی كوردی لە خورماتوو پلەی یەكەمی فێستیڤاڵی زمانی دایك بۆ شیعر و وتاربێژی، بەدەستهێنا.

فێستیڤاڵەكە لە هەولێر بە بەشداریی پارێزگاكانی بەغدا، دیالە، سەڵاحەدین، كەركوك و موسڵ بەڕێوەچوو.
لە لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ، تاریق ئەحمەد بەڕێوەبەری خوێندنی كوردی لە خورماتوو، وتی: بەشەكەمان بەناوی پارێزگای سەڵاحەدینەوە بەشداریكرد و توانیمان پلەی یەكەم لە شیعر و وتاربێژی بەدەستبهێنین، كە هەردوو خوێندكار سازان بێستون نەجات و ئاسیا عەلی حسێن پلەی یەكەمیان بەدەستهێنا و خەڵاتكران.
ئەوەشی خستەڕوو كە فێستیڤاڵەكە لەژێر چاودێریی وەزیری پەروەردەی حكومەتی فیدراڵ ساڵانە بەڕێوەدەچێت و ساڵی رابردووش بەشی خوێندنی كوردی لە خورماتوو پلەی یەكەمی بەدەستهێنا، كە فێستیڤاڵەكە تایبەتبوو بە خوێندنی كوردی، توركمانی و سریانی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان