یارییەكانی خولی تۆپی پێی ئۆڵۆمپیادی پاریس –كوڕان و كچان، پێیان نایە قۆناغی 4 هەڵبژاردە و دوو یاریی پێشكۆتاییەوە.
خولی كچان
لە خولی كچاندا 12 هەڵبژاردە بەشدارییانكرد، بەسەر سێ گروپدا دابەشكرابوون، پاش تەواوبوونی یارییەكانی قۆناغی گروپەكان، یەكەم و دووەمی هەرسێ گروپەكە و باشترین دوو سێیەمی گروپەكان كە 8 هەڵبژاردە بوون بۆ قۆناغی دواتر سەركەوتن و ریزبەندییەكانیشیان بەمشێوەیە بوو:
گ1:فەرەنسا، كۆڵۆمبیا، كەنەدا.
*گ2:ئەمریكا، ئەڵمانیا.
*گ3:ئیسپانیا، ژاپۆن، بەرازیل.
و ئەنجامی یارییەكانی ئەم قۆناغەش بەمشێوەیە بوو:
*ئەمریكا 1×0 ژاپۆن.
*ئیسپانیا (2)4×(2)2 كۆڵۆمبیا.
*كەنەدا (0)2×(0)4 ئەڵمانیا.
*فەرەنسا 0×1 بەرازیل.
ئەمشەو لە دوو كاتی جیاوازدا هەردوو یاریی پێشكۆتایی و قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینیش بەمشێوەیەی لای خوارەوە دەكرێن:
*ئەمریكا × ئەڵمانیا -سەعات 6ی ئێوارە.
*بەرازیل × ئیسپانیا -سەعات 9 ی شەو.
دوو براوە لەم یارییانە بۆ بردنەوەی میدالی زێڕ و زیو یاریی دەكەن، دۆڕاوەكانیشیان بۆ بردنەوەی میدالی برۆنز یاریی دەكەن و ئەم دوو یارییەش رۆژانی هەینی و شەممەی ئایندە 9 و 10/7 دەكرێن.
خولی كوڕان
پاش ئەوەی سەرجەم یارییەكانی قۆناغی گروپەكان كۆتاییانهات و یەك لەدوای یەك ئەم هەڵبژاردانە یەكەم و دووەمی گروپەكانیان بوون، بۆ قۆناغی 8 هەڵبژاردە سەركەوتن:
*گ1:فەرەنسا، ئەمریكا.
*گ2:مەغریب، ئەرجەنتین.
*گ3: میسر، ئیسپانیا.
*گ4: ژاپۆن، پاراگوای.
رۆژی هەینی 2/8/2024 هەر چوار یارییەكەی ئەم قۆناغە بەمشێوەیە كران:
قۆناغی 8 هەڵبژاردە
*مەغریب 4×0 ئەمریكا.
*ژاپۆن 0×3 ئیسپانیا.
*میسر (1)5×(1)4 پاراگوای.
*فەرەنسا 1×0 ئەرجەنتین.
ئێستا هەر چوار براوەكە بۆ بردنەوەی میدالە زێڕ و زیو و برۆنزەكانی ئەم ئۆڵۆمپیادە ماونەتەوە و دەبێت دوێنێ دوو یارییەكەی ئەم قۆناغەش بەمشێوەیە كرابن:
*مەغریب × ئیسپانیا.
میسر × فەرەنسا.
دوو براوەی ئەم دوو یارییە، لەسەر میدالی زێڕ و زیو یاریی دەكەن و دۆڕاوەكانیش یەكێكیان دەبێتە براوەی میدالی برۆنز و ئەم دوو یارییەش رۆژانی پێنجەشمە و هەینی ئایندە دەكرێن.