دوا ئاواتیان هاتە دی

ئەو دوو ئەستێرەیەی تەنیا یەك سەروەری مابوو تۆماری بكەن

11:44 - 2024-08-06
وەرزش
161 جار خوێندراوەتەوە

مێسی لە تەمەنی 35 ساڵی و جۆكۆڤیچی سربی لە تەمەنی 38 ساڵیدا خەونەكەیان هاتەدی و ئەوەی ساڵانێكی دوور و درێژە خەونی پێوەدەبینن، هاتە دی و بوون بەخاوەنی ئەو دوو سەروەرییەش . 
ئەم دوو ئەستێرە جیهانییە لە ژیانی وەرزشیی خۆیاندا تەنیا دەستەكەوتێك كە بەدەستیان نەهێنابوو لە یارییەكانی تۆپی پێ و تێنسی سەرزەویدا، مێسی جامی مۆندیالی تۆپی پێ و جۆكۆڤیچ لە تێنسی سەرزەویدا میدالی زێڕی ئۆڵۆمپیاد بووە.
ئەم دوو ئەستێرە جیهانییە، ژیان و سەردەمی یارییکردنیان روو لە ئاوابوونە،  زۆر دەمێکە خەونیان بەوەوە دەبینی هەردووكیان بەو دوو ئاواتە بگەن، سەرەتا مێسی هەرچی نازناوە بەدەستیهێناوە، تەنیا نازناوێك كە خەونی پێوە دەبین و پێی شاد نەبوو بوو، جامی مۆندیال بوو، دواجار لە تەمەنی 35 ساڵیدا و ئەو ساڵەی یاریی بۆ پاریس سانجێرمان دەكرد، بەو ئاواتەشی گەیشت و جامی مۆندیالی قەتەر 2020- ی بەرز كردەوە و ئاواتە لە مێژینەكەی هاتە دی .
پاش مێسی، نۆرەی جۆكۆڤیچ  هات، ئەم پاڵەوانە سربییە سەروەریی نەماوە لە ژیانی یارییكردنی خۆیدا و لە یاریگاكانی تێنسی سەرزەویدا تۆماری نەكات، تەنیا سەروەرییەك كە زۆر تامە زرۆی بوو، میدالێكی زێڕی ئۆڵۆمپی بوو، وا ئەو ئاواتەشی هاتە دی و شەوی شەممەی رابردوو لە یاریی كۆتایی خولی تێنسی سەر زەوی ئۆڵۆمپیادی پاریسدا، یاریی كۆتایی 2-0 لە ئەلكارازی ئیسپانی بردەوە و پلەی یەكەمی و میدالی زێڕی ئەم ئۆڵۆمپیادەی پاریسی لەمل كرا.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان