״ئەمە کورە لەگەڵ من یاری دەکات و کچ نییە!״

دیاردە دزێوەكانی ئەم ئۆڵۆمپیادە

11:48 - 2024-08-06
وەرزش
244 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ ئەوەی ئۆڵۆمپیادی پاریس جیا لە ئۆڵۆمپیادەكانی تر چەندین جیاوازی تیادا بەدی كرا، بە تایبەتی لە ئاهەنگی دەستپێكدا كە بۆ یەكەمین جار ئاهەنگی دەستپێك برایە دەرەوەی یاریگاكان، بەڵام لەگەڵ ئەو جیاوازییانەشدا چەندین دیمەن و رووداوی سەرنج راكێش  تەنانەت نەشیاویشی تیادا رویاندا.
لە ئاهەنگی دەستپێكدا چەند تابلۆیەك لە تابلۆكانی ئاهەنگەكە جێی رەخنە و گازەندەی هەمووان بوو، بەتایبەتی تابلۆی (دوا ئێوارە خوان) كە گوزارشت بوو لە تابلۆ ناودارەكەی لیۆناردۆ داڤینچی كە چەندین كەس لەوانەی رەگەزی خۆیان گۆڕیوە و بەشێوازێكی نەشیاو نمایشیان كرد و ئەمەش كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا تا ئەو رادەیەی رێكخەرانی ئاهەنگی دەستپێك و تەنانەت حكومەتی فەرەنساش داوی لێبوردنی كرد چونكە پێیان وابوو ئەمە سوكایەتیی كردن بووە بە حەزرەتی عیسا.
هەر لەم ئۆڵۆمپیادەدا رێگەدرابوو بەوانەی رەگەزی خۆیان گۆڕیوە بەشداریی پێشبڕكێیەكان بكەن، ئەوەتا ئیمان خلیفی جەزائیری كوڕ بووە و رەگەزی خۆی گۆڕیوە بۆ كچ، لەم ئۆڵۆمپیادەدا لە پێشبڕكێیەكانی بۆكسینگ كێشی 66 كیلۆگرام بەشداریی كرد.
ئیمان خلیف پێش ئەم ئۆڵۆمپیادە لە پاڵەوانێتیی جیهیانی (IBA) مانگی مارسی 2023 لە نیودەلهی لە هیندستان، لەبەرئەوەی رەگەزی خۆی لە نێرەوە بۆ مێ گۆڕیوە، دوورخرایەوە و نەیانهێشت بەشداریی بكات، بەڵام لەم ئۆڵۆمپیادەدا رێگەی پێدراوە بەشداریی بكات.
لە یاریی خلیف و ئەنجیلا كارینی ئیتاڵیدا، پاش تەنیا 46 سانیە لە ئەنجامی بۆكسێكی بەهێزی خلیف، كارین دەكەوێتە سەر زەوی و ناتوانێت یارییەكە تەواوبكات، بۆیە دەست دەكات بەگریان و بەدەم گریانەوە هاواردەكات:  لەوەتەی من ئەم وەرزشە دەكەم تا ئێستا بۆكسی وا بەهێزم بەرنەكەوتووە، ئەمە كوڕە لەگەڵ من یاریی دەكات و كچ نییە، ئەمە نایەكسانییە.... بەو شێوەیە ئەم یارییە تەواو دەبێت بێ ئەوەی رێكخەرانی خولەكە هیچ كاردانەوەیەكیان هەبێت.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان