رۆژی 28/7 قۆناغی بەلجیکا-ی پاڵەوانێتیی ئۆتۆمبێلی فۆرمۆلاوەن بەڕێوەچوو کە 14 -یەمین قۆناغی پاڵەوانێتییەکە بوو رێکبخرێت.
قۆناغی بەلجیكا قۆناغێكی هەستیار و سەیر بوو بەوەی ئەنجامی پاڵەوانی قۆناغەكە كە جۆرج راسل بوو سڕدرایەوە و پلەی یەكەمییەكەی لێ سەندرایەوە، چونكە ناوبژیوانانی ئەم قۆناغە بۆیان دەركەوت كە راسل كێشی ئۆتۆمبێلەكەی 1:5 كیلۆ گرام لە كێشی رێگەپێدراو زیاتر بووە، بەمەش لویس هامیڵتۆن چووە پلەی یەكەمی و شوێنی راسل، لەبەرئەوەی هامیڵتۆن دووەم بوو، ئیتر سەرجەم پلەكانی تر یەك لە دوا یەك پلەیەك بۆ سەروتر سەركەوتن.
ئەنجامی كۆتایی پاڵەوانێتییەكە پێش بڕیاری ناوبژیوان بەمشێوەیە بوو:
1- جۆرج راسل.
2- لویس هامیڵتۆن.
3- ئۆسكار بیاستری.
بەڵام پاش ئەوەی ناوبژیوانان بڕیاری خۆیاندا، هامیڵتۆن بوو بە یەكەم و بیاستری بوو بە دووەم و شارل لۆكێر بۆ پلەی سێیەم سەركەوتن، سەبارەت بە ماكس ڤێرستاپینی هۆڵەندی و شۆفێری تیپی رێدبۆڵیش کە لە پلەی یەکەمیی ریزبەندیی گشتیدایە، پلەی پێنجەمیی گرت و دواتر بۆ پلەی چوارەم سەركەوت.
ئێستا پاش تەواوبوونی قۆناغی بەلجیكا، ریزبەندیی گشتی یەكەم تا هەشتەمی شۆفێران بەمشێوەیەی لێهاتووە کە تەنیا ئەم شۆفێران كۆی خاڵەكانیان سنوری 100 خاڵیان بڕیوە:
1- ماكس ڤێرستاپین - هۆڵەندا (تیپی رێد بۆڵ) (277 خاڵ).
2- لاندۆ نۆریس – بەریتانیا (تیپی ماكلارین) (199 خاڵ).
3- شارل لۆكێر - مۆناكۆ (تیپی فێراری) (177 خاڵ).
4 -ئۆسكار پیاستری - ئوستورالیا (تیپی ماكلارین)(167 خاڵ).
5 - كارلۆس ساینز جونێر - ئیسپانیا (تیپی فێراری) (162 خاڵ).
6 -لویس هامیڵتۆن – بەریتانیا (تیپی مارسیدیس) (150 خاڵ).
7 - سێرجیۆ پێرێز - مەكسیك (تیپی رێدبۆڵ)(131 خاڵ).
8 - جۆرج راسل - ئوستورالیا (تیپی مارسیدیس) (116 خاڵ).
لە ریزبەندیی گشتی تیپ و كۆمپانیاكانی دروستكەری ئۆتۆمبێلەكانیشدا، تیپی رێدبۆڵ كۆی خاڵەكانی سنوری 400 خاڵی بڕیوە، هەردوو تیپی ماكلارین و فێراریش سنوری 300 خاڵیان تێپەڕاندووە، مارسیدسیش 266 خاڵی هەیە، تەنیا ئەم چوار تیپەش ركابەریی لەسەر نازناوی پاڵەوانی ئەمساڵ دەكەن، چونكە پێنجەم كە تیپی ئەستۆن مارتنە 73 خاڵی هەیە و تیپەكانی تریش هیچیان كۆی خاڵەكانیان نەگەیشتۆتە سنوری 50 خاڵیش، یەكەم تا پێنجەمی ریزبەندییش بەمشێوەیەیە:
1- تیپی رێدبۆڵ (408 خاڵ).
2 - تیپی ماكلارین (366 خاڵ).
3 - تیپی فێراری (345 خاڵ).
4- تیپی مارسیدیس (266 خاڵ).
5- تیپی ئەستۆن مارتن (73 خاڵ).
مانگی ئاب - ئۆگستۆسی 2024، یەك قۆناغی تری پاڵەوانێتییەكە لە هۆڵەندا بەڕێوەدەچێت:
*قۆناغی هۆڵەندا (15) - 25/8/2024.