چرۆ حەمەشەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند: وەك چۆن پێشتر فراكسیۆنی یەكێتی داوای بەپارێزگابونی هەڵەبجەی كردبوو، ئێستاش سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی و هەروەها سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران بەڵێنیان لە لایەنەكانی عیراق وەرگرتووە بۆ دەنگدان بۆ تێپەڕاندنی ئەو پرۆژەیە و بەردەوامیش دەبین تا ئەو پرسە یەكلادەبێتەوە.
چرۆ حەمەشەریف، دەڵێت: راستە هەندێك لایەن ناوی شوێنی تریان لەپاڵ هەڵەبجەدا هێناوە بۆ ئەوەی ببنە قەزا یان پارێزگا، بەڵام پرسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە كە سەرجەم رێكارە یاسایی و ئیدارییەكانی تەواو كراوە، تەنها دەنگدانی كۆتایی ماوە.