پاش كۆتاییهاتنی سینسیناتی، دوا گراند سلامی ئەمساڵ دەستپێدەكات

01:14 - 2024-08-20
وەرزش
107 جار خوێندراوەتەوە

پاڵەوانێتییەكانی تێنسی سەرزەوی بەردەوامن و ئێستا ماستەرزی سینسیناتی دوا هەنگاوەكانی دەنێت.
ئەم ماستەرزە، حەوتەمین ماستەرزە رێكدەخرێت، بۆ كوڕان و كچانە، لە رۆژی 12 – ی ئەم مانگە(ئۆگستۆس - 2024) ەوە دەستیپێكردووە و دەبێت دوێنێ یەكشەممە پاڵەوانەكانی كوڕان و كچانیش دەركەوتبن.
خولی كوڕان
رۆژی شەممەی رابردوو هەر چوار یارییەكەی قۆناغی 8 یاریزانی و چارەكی كۆتایی كران و ئەنجامەكانیان بەمشێوەیە بوون:
*یانیك سینەر-ئیتاڵیا 2 × 1 ئەندرییە رۆبۆلیڤ-روسیا.
*زڤیریریڤ –ئەڵمانیا 2 × 1 بن شیڵتۆن-ئەمریكا. 
*فرانسیس تیاڤۆی-ئەمریكا 2 × 0  هۆبەرت هۆركاچ-پۆڵەندا.
*هۆگلەر رۆن-دانیمارك 2 × 0 جاك دریپەر-بەریتانیا.
رۆژی یەكشەممەش دوو یاریی پێشكۆتاییش كران و ئەنجامی هەردوو یارییەكە بەمشێوەیە بوون:
*یانیك سینەر-ئیتاڵیا 2 × 1 زڤیریڤ –ئەڵمانیا .
*هۆگلەر رۆن-دانیمارك 1 × 2 فرانسیس تیاڤۆی-ئەمریكا.
هەردوو براوەكەش دەبێت دوێنێ دووشەممە 19/8 یاریی كۆتاییان كردبێت.
خولی كچان
ئەم خولەش بە هەمان شێوەی خولی كوڕانك هەردوو قۆناغی چارەكی كۆتایی و هەشت یاریزانی و نیوەی كۆتاییان تێپەڕاند و ئێستا پێی ناوەتە یاریی كۆتاییەوە.
قۆناغی چارەكی كۆتایی
* باڤلیچینكۆڤا-روسیا 0 × 2 پاوڵا بادۆزا-ئیسپانیا.
*ئیگا شیڤیۆنتیك-پۆڵەندا 2 × 1 میرا ئەندرییڤا-روسیا.
*ئارینا سابالینكا-بیلۆ روسیا 2 × 0 لۆدمیلا سامسۆنۆڤا-روسیا.
*جیسیكا بیگۆلا-ئەمریكا 2 × 1 لیلا فێرناندێز-كەنەدا.
قۆناغی نیوەی كۆتایی
* جیسیكا بیگۆلا-ئەمریکا 2 × 1 بادۆزا-ئیسپانیا.
*ئیگا شیڤیۆنتیك-پۆڵەندا 0 × 2 ئارینا سابالینکا.
ماستەرزەكانی كەنەدا
پێش ئەم ماستەرزەی سینسیناتی، لە كەنەداش دوو ماستەرزی تر بەڕێوەچوون، ئەوانیش هەردوو ماستەرزی مۆنتریال بۆ كوڕان و تۆرینتۆ بۆ كچان.
ئەنجامی هەردوو یاریی كۆتایی ئەم دوو پاڵەوانێتییەش بەمشێوەیە بوون:
خولی كچان
*ئاماندا ئانیسیمۆڤا-ئەمریكا 2 × 1ئیماناڤارۆڤا – ئەمریكا.
خولی كوڕان
*ئەلێكسی پۆپۆرین-ئوستورالیا 2 × 1رۆبۆلیڤ-روسیا.
دوا گراندسلام
پێش ئەم ماستەرزانەی باسكران، سێیەم گراند سلامیش كە گراند سلامی ویمبڵدۆن بوو، 1 تا 14/7 لە لەندەن بەڕێوەچوو، لە یاریی كۆتایی كوڕاندا كە رۆژی 14/7 كرا، كارلۆس ئەلكارازی ئیسپانی 3-0  لە نۆڤاك جۆكۆڤیچی سربی بردەوە.
لە یاریی كۆتایی خولی كچانیشدا باربۆرا كریچكۆڤای چیكی 2-1 لە یاسمین پاوڵینی ئیتاڵی بردەوە.
بەمشێوەیە لە دوو مانگی رابردوودا گراندسلامی ویمبڵدۆن و هەرسێ ماستەرزی مۆنتریال و تۆرینتۆ و سینسیناتی كۆتاییانهات و كران، كۆتایی ئەم مانگەش 26/8 دوا گراند سلامی ئەمساڵ كە چوارەم گراند سلامە (یو ئێس ئۆپن) دەستپێدەكات و تا رۆژی 8/9/2024 كۆتایی دێت.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان