باوكی یەكەم پشت و پەنا و هاندەرێتی

01:16 - 2024-08-20
وەرزش
157 جار خوێندراوەتەوە

دییە وەلید كچە یاریزانێكی بالەی لاوی یانەی دەربەندیخانە، ئەم كچە یاریزانە باوكی هاندەرێكی سەرسەختییەتی، هەمیشە لە هۆڵەكاندا بە هەموو ووزە و توانایەكییەوە هاندەر و پشت و پەنایەتی.
بەم دواییە لە دەربەندیخان پاڵەوانێتی لاوانی كچانی یانەكانی عیراق بەڕێوە برا، تیپەكەی دیە لەگەڵ ئەنجامەباشەكانی، توانیان نازناوی پاڵەوانی عیراق ببەنەوە و باوكی دیەش بە بەردەوامی لەهۆڵی داخراوی یانەی دەربەندیخان ئامادە دەبوو، هانی تیپەكەی دییەو بە تایبەتیش دیەی دەدا، زومی كامێراكانی رۆژنامە نووسانیش باوكی دیە یان راو دەكرد كە چۆن بەپەرۆشەوە هانی لاوانی دەربەندیخان و كچەكەی دەدات، هیوادارین باوكی دییە هەمیشە هاندەرێكی دڵسۆزی دییە بێت تا دییە لە ئاستێكی بەرزتر و تەنانەت لە هەڵبژاردەی عیراقیشدا خۆی ببینێتەوە.



#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان