26 كچه‌ یاریزان بانگهێشتی هەڵبژاردەی عیراق کراون 17 كچه‌ یاریزانیان كوردن

01:19 - 2024-08-20
وەرزش
154 جار خوێندراوەتەوە

پاش تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م یاریزانانی شاری به‌غدا و شاره‌كانی تری عیراق و هه‌رێمی كوردستان، سه‌ره‌نجام ڤیێرا ماریا-ی پۆرتوگالی و خانمه‌ راهێنه‌ری نوێی هه‌ڵبژارده‌ی فوتساڵی كچانی عیراق، 26 كچه‌ یاریزانی بانگهێشتی لیستی سه‌ره‌تایی هه‌ڵبژارده‌كه‌ كردووه‌ كه‌ دواجار 14 یاریزانیان بۆ پێكهاته‌ی كۆتایی ده‌مێننه‌وه‌ تا به‌شداریی پاڵه‌وانێتیی جامی ئاسیا بكه‌ن.
له‌ لیسته‌ به‌راییه‌كه‌دا ناوی 17 كچه‌ یاریزانی كورد هاتووه‌ (سه‌لار عه‌بدولواحید، فائیزه‌ جه‌لال، خه‌ڵات ئه‌سعه‌د، شاجوان جه‌بار، به‌هره‌ دارا، مینا سه‌رحان، سۆز كازم، دێرین مه‌حمود، سیپه‌ل شكور، كاژاو محه‌مه‌د، شیلان عه‌بدوڵڵا، ده‌لال تالیب، یوسرا ئیبراهیم، لۆزان فایه‌ق، شۆخان نوره‌دین، ئاواز یونس، ئیلاف حیسامه‌دین.
سان سەنگەر

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان