تۆپی دەستی یانەكانی عیراق

سلێمانی گەیشتەوە خولی بژاردە و یەكەمی گروپەكەی بوو

01:23 - 2024-08-20
وەرزش
168 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی 9/8/2024 گردبوونەوەی دووەمی خولی نایابی تۆپی دەستی یانەكانی عیراق دەستیپێكرد و یارییەكانی ئەم گردبوونەوەیە لە موسڵ و ناسرییە بەڕێوەبران و دواجار ئەم گردبوونەوەیەش كۆتاییهات.
تیپە بەشدارەكانی ئەم خولە بەسەر دوو گروپی یەكەم و دووەمدا دابەشكرابوون، تیپی یانەی سلێمانی لە گروپی یەكەمدابوو، یارییەكانی گردبوونەوەی دووەم لە موسڵ كران، لە جەولەی یەكەمی یارییەكاندا كە رۆژی دەستپێك كران، تیپی یانەی سلێمانی چاوەڕوان بوو، بەڵام رۆژانی دواتر سەرجەم یارییەكانی یەك لەدوای یەك كرد و سەرجەم یارییەكانیشی بەمشێوەیە بردۆتەوە:
*سلێمانی 31 × 20 موعەلیمین.
*سلێمانی 30 × 26 فۆسفات.
*سلێمانی27 × 25 فتووە.
*سلێمانی 34 × 13 كەیوان.
بەم ئەنجامانە و بەتایبەتی بردنەوەكانی سلێمانی لە فۆسفات و فتووە، سلێمانی گەیشتەوە لووتكەی ریزبەندیی گروپی یەكەم، ئەمە پاش ئەوەی لە گردبوونەوەی یەكەمدا كەلە سلێمانی كرا، سلێمانی بە فۆسفات دۆڕا و لەگەڵ فتووە یەكسان بوو بەوەش لە پلەی سێیەمی گروپەكەدا وەستا.
یەكێتیی تۆپی دەستی عیراق بەرەسمی رایگەیاند كە یەكەم و دووەمی هەردوو گروپەكە كە لەم خولەوە بۆ خولی بژاردە سەركەوتوون، ئەم یانانەن:
*گروپی موسڵ (سلێمانی یەكەم و فتووەی دووەم). 
*گروپی ناسرییە (ناسرییەی یەكەم و ئەلقاسم دووەم).
هەروەها ئەوەشی راگەیاندووە كە گردبوونەوەی داهاتوو بۆ ئەم چوار یانەیە رۆژی پێنجشەممە 29/8 دەبێت و یارییەكانیش بە سیستمی كرۆس (یەكەمی گروپی یەكەم×دووەمی گروپی دووەم) و (یەكەمی گروپی دووەم×دووەمی گروپی یەكەم) یاریی دەكەن، براوەكانیش یاریی كۆتایی ئەم خولە دەكەن و پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولەكەی لێوە دەردەكەوێت.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان