دوا هەواڵەكان سەبارەت بە میركاتۆ

لە وڵاتانی ئەوروپا میرکاتۆ كەی كۆتایی دێت؟

01:27 - 2024-08-20
وەرزش
201 جار خوێندراوەتەوە

میركاتۆی هاوینە ئەو پرۆسە گرنگەیە كە سەرجەم وڵاتانی ئەوروپا بەگشتی و وڵاتانی ئیسپانیا و ئینگلتەرا و ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و فەرەنسا بە تایبەتی دەگرێتەوە، یانەكانی ئەو وڵاتانە بە تایبەتی یانە ناودارەكانیان بەوپەڕی وزە و تواناكانیانەوە دەچنە ئەم بازاڕە پڕكێشەو ململانێیە و دەرگای قاسە گەورەكانیانی تیادا دەكەنەوە و پارەیەكی خەیاڵی لە هێنان و بردنی یاریزاناندا خەرج دەكەن.
میركاتۆی هاوینە هەمیشە زۆرترین چاوی چاودێران و شارەزایانی تۆپی پێی ئەوروپای لەسەرە، هەمیشە وا باوە لەدوای كۆتایی هاتنی وەرزی یارییكردن لەو خولانەدا كە بەگشتی كۆتایی مانگی مایۆ و سەرەتای مانگی حوزەیران دەكات، ئەم پرۆسەیە دەستپێدەكات، لە مانگی ئۆگستۆس – ئابدا دەگاتە لووتكەی ركابەریی، بەڵام كۆتاییهاتنی میركاتۆ لە هەر وڵاتێك یەك یان دوو رۆژ جیاوازیی تیادایە و بە گشتی 2/9 دەبێت، ئەوەتا لە ئینگلتەرا و ئیسپانیا و  ئەڵمانیا و فەرەنسا رۆژی 2/9 كۆتاییدێت، بەڵام لە ئیتاڵیا 31/8 كۆتاییدێت.
ئەمساڵیش وەك ساڵانی رابردوو میركاتۆ گەرم بووە، ئەستێرەی ناوداری زۆر لەم یانەیەوە بۆ یانەیەكی تر رۆیشتوون، با بزانین ئەم میركاتۆیە دوا دەنگوباسەكانی چییە.
سەرەتا با باسی ئەوە بكەین كە یانەكان تا ئێستا كام گواستنەوەی یاریزانانیان تەواو كردووە و ئەم یانانە ئەو یاریزانانەیان هێناوەتە ریزەکانیان، دیارترین و بەهێزترینەكان ئەمانەی خوارەوەن:
ئیسپانیا
*ریاڵ مەدرید (كلیان مباپێ و ئەندریك).
*بارسیلۆنا: (دانی ئۆڵمۆ).
*ئەتلەتیكۆ مەدرید (جولیان ئەلڤارێز).
*ئالاڤێس(موسا دیارا).
ئینگلتەرا
*ئەرسناڵ (ریكاردۆ كالافیۆری).
*مان یونایتد (جۆشوا زیریكزی-لینی یرۆ).
*مان سیتی (ساڤینیۆ).
*چێڵسی (فیلیپ یۆرگنسن) و 7 یاریزانی تر.
ئیتاڵیا
*یۆڤانتۆس(دۆگڵاس لویز) و سێ یاریزانی تر.
*ئینتەر میلان(بیوتەر زیلینسكی و كارلۆس ئۆگستۆ و مەهدی تارمی) و سێ یاریزانی تر.
*ئەی سی میلان (ئەڤارۆ مۆراتا و ئەلیكس خیمینیز).
*كۆمۆ (رافائێل ڤاران).
ئەڵمانیا
*بایرن مونشن(جواو پالینیا و هیرۆكی ئیتۆ) و پێنج یاریزانی تر.
فەرەنسا
*پاریس سانجێرمان(ویلیان باچۆ و جواو نیڤیز).

دوا هەواڵەكان
سەبارەت بە دوا هەواڵەكانیش:
*باسی ئەوە لە ئارادایە كە یانەیەكی سعودی دەیەوێت ڤینیسیۆس جونیۆر لە یانەی ریاڵ مەدرید بكرێت، موچەی ساڵانەی 350 ملیۆن یۆرۆی بۆ داناوە، ڤینیسیۆس خۆی بۆندەكەی رەت نەكردۆتەوە، یانەی ریاڵ مەدریدیش دەڵێت كەسری عەقدی ئەم یاریزانە یەك ملیار یۆرۆیە.
*تائێستا یەكلایی نەبۆتەوە كە ئایا بارسیلۆنا دەتوانێت بۆندی نیكۆ ویلیامز یەكلایی بكاتەوە یان نا، لەكاتێكدا ئەگەر بارسا نەیتوانی بۆندەكە ئیمزا بكات، ئەوا بارسا روودەكاتە رۆناڵد كومان لە بایرن مونشن.
*یانەی چێڵسی و ئەتڵەتیكۆ مەدرید لە گفتوگۆدان بۆ ئاڵوگۆڕكردنی جواو فیلیكس و كۆنۆر گالاگێر، جواو هێشتا بۆندەكەی پێنج ساڵی ماوە لەگەڵ ئەتلەتیكۆ، بەڵام كۆنۆر گالاگێر بۆندەكەی لەگەڵ چێڵسی یەك ساڵی ماوە.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان