لەپەراوێزی دەستپێكردنەوەی خولە ناوخۆییە گرنگەكانی ئەوروپادا

چەند زانیارییەك لەسەر خولە ناودارەكان

01:28 - 2024-08-20
وەرزش
129 جار خوێندراوەتەوە

دواجار پاش وەستان بۆ ماوەی چەند مانگێك، خولە ناوخۆییەكانی وڵاتانی ئەوروپا دەستیانپێكردەوە و ئەم هەفتەیە كاروانی یارییەكانی زۆربەی خولە ناودار و بەهێزەكان، كەوتنەوە ڕێ و هەفتەی یەكەمیی یارییەكانی كران.
سەرەتا با پاڵەوان تا چوارەمی خولە گرنگ و بەهێزەكانی وڵاتانی ئەوروپای وەرزی رابردوو بهێنینەوە یادی خوێنەران:
ئیسپانیا
-1ریاڵ مەدرید.
-2بارسیلۆنا.
-3جیرۆنا.
-4ئەتلەتیكۆ مەدرید.
ئینگلتەرا
-1مان سیتی.
-2ئەرسناڵ.
-3لیڤەرپوڵ.
-4ئەستۆن ڤێلڵا.
ئیتاڵیا
-1ئینتەرمیلان.
-2ئەی سی میلان.
-3یۆڤانتۆس.
-4ئەتڵەنتا.
ئەڵمانیا
-1بایەر لیڤەركوزن.
-2شتوتگارت.
-3بایرن مونشن.
-4لایبزیگ.
فەرەنسا
-1پاریس سانجێرمان.
-2مۆناكۆ.
-3ستات بریست.
-4لیل.
هۆڵەندا
-1ئایندهۆڤن.
-2فیونۆرد رۆتردام.
-3تڤێنتی ئانشیخدە.
-4 ئەی زێد ئەلكمار.
یانە دابەزیو و سەركەوتووەكانی
 خولەكانی ئەوروپا
دیارە سیستمی بەڕێوەچوونی ئەم خولانە بەجۆرێكە ساڵانە چەند یانەیەك كە دوا تیپەكانی ریزبەندیی دەبن، لەم خولانەوە بۆ خولی پلەیەك نزمتر دادەبەزن و چەند یانەیەكی نوێ لە خولی خوارو ترەوە بۆ ئەم خولانە سەردەكەون.
ئیسپانیا
لەم خولەدا وەرزی رابردوو یانەكانی (كادێز و ئەلمیریا و گرانادا) دوا سێ تیپی ریزبەندیی بوون و بۆ خولی پلە دووی ئیسپانیا دابەزیون، لە جیاتی ئەمان، هەریەك لە یانەكانی (ئیسپانیۆل، ڤالادۆلاید و لیگانیس) بۆ لالیگا سەركەوتوون و جێگەی ئەم یانانەیان گرتەوە.
ئینگلتەرا
لەم خولەشدا وەرزی رابردوو هەریەك لە یانەكانی (لۆتۆن تاون و بێرنلی و شیڤیڵد یونایتد) لەبەرئەوەی دوا سێ تیپی خولەكە بوون، لە پریمەر لیگەوە بۆ خولی پلەیەكی ئەو وڵاتە دابەزین، لە خولی پلە یەكیشەوە هەریەك لە یانەكانی (لیستەر سیتی و ئبسویچ تاون و ساوس هامپتۆن) بۆ پریمەر لیگ سەركەوتوون.
ئیتاڵیا
لە ئیتاڵیاش فرۆسینۆنی و ساسۆلۆ و سالیرینیتانا لە سیریا ئەیەوە بۆ خولی پلە دووی ئەو وڵاتە دابەزین، پارما و كۆمۆ و ڤینیزیا بۆ سیریا ئەی سەركەوتوون.
ئەڵمانیا
لە بۆندس لیگای ئەڵمانیشەوە هەریەكە لە یانەكانی (بۆخوم و كۆڵن و دارمشتات) 16 تا 18 یەمینی ریزبەندیی بوون، بۆخوم توانی لە پاڵاوتنەوە بگاتەوە بۆندسلیگا، هەریەك لە یانەكانی سانتپاوڵی و هۆڵشتاین كیلیش لە خولی پلە دووەوە بۆ بۆندس لیگا سەركەوتن.
ئەنجامی یارییەكانی یەكەم هەفتە
سەبارەت بە یاری و ئەنجامی یارییەكانی هەفتەی یەكەمی ئەو خولانە، گرنگترین و دیارترین ئەنجامەكان بەمشێوەیە بوون
ئیسپانیا-لالیگا
ئەم خولە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو 15/8 كاروانی یارییەكانی كەوتنە رێ و یەكەم هەفتەی یارییەكانی پێنج رۆژ بەردەوام بوون و دیارترین ئەنجامەكانی یەكەم هەفتە بەمشێوەیە بوون:
*ریاڵ بیتیس 1 × 1 جیرۆنا.
*لاس پاڵماس 2 × 2 سیڤییا.
*ڤالانسیا 1 × 2 بارسیلۆنا.
*ریاڵ سۆسیداد 1  × 2 رایۆڤالیكانۆ.
*ریاڵ مایۆركا 1 × 1  ریاڵ مەدرید.
ئینگلتەرا-پریمەر لیگ
*مان یونایتد 1 × 0 فۆڵهام.
*ئیبسویچ 0 × 2 لیڤەرپوڵ.
*ئەرسناڵ 2 × 0 وڵڤەرهامپتۆن.
*چێڵسی 0 × 2  مان سیتی.
ئیتاڵیا سیریا A
شەممە 17/8
*پارما 1 × 1 فیۆرەنتینا.
*جەنەوا 2 × 2  ئینتەرمیلان.
*ئەی سی میلان 2 × 2 تۆرینتۆ.
*ئیمپۆلی 0 × 0 مۆنزا.
*ڤیرۆنا 3 × 0 ناپۆلی.
*لازیۆ 3 × 1  ڤینیزیا.
*كالیاری0 × 0 رۆما.
فەرەنسا-لیگ A
ئەم خولەش بەهەمان شێوە ئەم هەفتەیە بە یاریی لۆهاڤەر و پاریس سانجێرمان دەستیپێكرد و پاریس سانجێرمان 4-1 یارییەكەی بردەوە.
ئەڵمانیا-بۆندس لیگا
ئەم خولە رۆژی هەینی 23/8 دەستپێدەكات و یەكەم یارییش بروسیا مونشنگلادباخ و بایەر لیڤەكوزنی پاڵەوانی وەرزی رابردوو دەیكەن.
هۆڵەندا
ئەم خولە لە هەفتەی رابردوو 9/8/2024 – ەوە دەستیپێكردووە و سەرجەم یارییەكانی هەفتەی یەكەمی كران، ئەم هەفتەیەش یارییەكانی هەفتەی دووەمی كراون.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان