سانا مەحمود: پێشكەشكاریی، كارێكی قورسە و پێویستیی بە زانیاریی نوێ هەیە

11:10 - 2024-08-26
هەمەرەنگ
249 جار خوێندراوەتەوە

سانا مەحمود حەسەن ئامادەكار و پێشكەشكاری كەناڵی ئاسمانی گەلی كوردستان، لە ساڵی 1997 لە سلێمانی لەدایكبووەو لە ساڵی 2021 ەوە لە كەناڵی ئاسمانی گەلی كوردستان وەكو ئامادەكار و پێشكەشكاری بەرنامەی بەیانیان كار دەكات.
لەبارەی كاری پێشكەشكارییەوە سانا مەحمود بە دوالاپەڕەی وت: كاری پێشكەشكاریی گەر لە شاشەوە لێی بڕوانیت لە كارێكی ئاسان دەچێت، بەڵام پێشكەشكاری كارێكی قورسە و پێویستە بەردەوام زانیاری كۆبكەیتەوەو بتوانیت زانیاری  لەسەر زۆربەی بابەتەكان هەبێت، واتە دەتوانین بڵێین پێشكەشكار تەنها یەك پیشە نییە، بەڵكو  بەهۆی وەرگرتنی زانیاری لە بوارە جیاوازەكاندا، زۆرترین پیشە لە ناو پێشكەشكارییدا كۆبۆتەوە. 
لەبارەی كەناڵی ئاسمانی گەلی كوردستانەوە سانا مەحمود وتی: كەناڵی ئاسمانی گەلی كوردستان، ئەزموون و هاوڕێی نوێی بە من ناساند، هەروەها فێری خۆڕاگریی و باوەڕبەخۆبوونی كردم.

عەبدوڵڵا سەدیق 


بابەتە پەیوەندیدارەکان